تەژەکە-ئە: هەنگاوی 'تیشکەکانی خۆر' هەڵمەتی ئازادی دەباتە قۆناغێکی نوێوە

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ئاماژەی بەوەدا بە هەنگاوی 'تیشکەکانی خۆر' هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' دەربازی قۆناغێکی نوێ دەکات.

کۆردیناسیۆنی تەژەکە-ئە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا بە هەنگاوی نوێی 'تیشکەکانی خۆر' فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەگەیەنن بە هەموو کەس و جێگەیەک.

سەبارەت بە هەنگاوەکە راگەیەندراوە: "ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە بەرخۆدانی ئیمراڵییدا لە دژی پیلانگێڕی نێوەنەتەوەیی لە تێکۆشاندایە. لەگەڵ ئەمەشدا گەلی کورد، گەنجان، ژنان و دۆستانی گەلی کورد لە بەرخۆدانی گەورەدان." راشیگەیاندووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی ڕژێمی فاشیست و قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشانێکی گەورەی ئازادی بەڕێوەبردووە و هاتووە: "هەموو ئەو تێکۆشانانە لە کەسێتی ڕێبە ئاپۆدا یەکدەگرێت و گۆڕدراوە بۆ مەشخەڵێ ئازادی."

'پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو گەلانی جیهان ئافراندووە'

لە بەردەوامیدا باس لە فکرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و ئەوە دەخاتەڕوو: "ڕێبەر ئاپۆ نەک بەتەنها داخوازی ئازادی گەلی کورد دەکات، بەڵکو لەبەرئەوەی پارادیمەکانی ئازادیی هەموو گەلانی جیهانی ئافراندووە، لە ئیمراڵیدا گۆشەگیرکراوە و لە ناو سیستەمی گۆشەگیریدا لەناوبردنی بەسەردا دەسەپێنرێت."

'ڕووناکی خۆر بگەیەنین بە هەموو جێگەیەک'

لە کۆتاییدا باس لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کراوە و ئاماژە دەکات بەوەی هەڵمەتەکە بە پێشەنگایەی ژن کاریگەری زۆر باشی درووستکردوە و رایگەیاندووە: "دۆخی ئێستا پێویستی بەوەیە کە قۆناغی پیلانگێڕیی بە تەواوی لە ناو ببرێت، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێندرێت و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە تێکۆشانەکان زۆر زیاتر ببێت. وەک تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕایدەگەیەنین هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە ئەنجامدانی کامپینی 'تیشکی خۆر' دەربازی قۆناغێکی نوێ دەکەین. کامپینەکە بە مانای گردبوونەوەیە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ. فکرەکانی رێبەر ئاپۆ بگەیەنین بە هەموو کەس و جێگەیەک، ڕووناکی خۆر بگەیەنین بەو جێگەیانەی لە تاریکیدان."

لە کۆتاییدا بانگەوازی لە هەموو ژنان کراوە بەشداری هەنگاوی 'تیشکەکانی خۆر' ببن کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'دا ئەنجام دەدرێت.