دەنگی فەرماندە لوقمان لە زاگرۆسەوە دەگاتە دڵ و ڕۆحمان
ئەو وێنە و بیرەوەریانەی کە گەریلا لوقمان دڵشێر بۆی بەجێی هێشتووین، هەبوونی خۆی لە زاگرۆسمان بەبیر دەخاتەوە. دەنگی فەرماندە لوقمان لە دۆڵی چیاکانی زاگرۆسەوە دەگات دڵ و ڕۆحمان.
ئەو وێنە و بیرەوەریانەی کە گەریلا لوقمان دڵشێر بۆی بەجێی هێشتووین، هەبوونی خۆی لە زاگرۆسمان بەبیر دەخاتەوە. دەنگی فەرماندە لوقمان لە دۆڵی چیاکانی زاگرۆسەوە دەگات دڵ و ڕۆحمان.
هەر دۆڵ، شاخ و کوێستان و چیاکانی زاگرۆس لە هەر کاتێکدا لە مێشکماندا نەخشی کێشاوە و لەبیر ناکرێن. کاتێک ئاوڕێک لەو بیرەوەریانە دەدەینەوە و سەیری وێنەکانیان دەکەین، هەموو شاخ، هەڵدێر و دۆڵ وچیاکانی زاگرۆس وشەی 'زاگرۆس سەربڵندە'یان پێ دەگوتینەوە. لە سایەی گەریلادا ئەو شاخە بەرزانە لە مێشک و دڵ و چاوماندا زیندوو بوونەتەوە. ئێستا لە هەر دیمەنێکی زاگرۆسدا هەست بە هەبوونی گەریلایەک دەکرێت و قەد ئەم وێنە و دیمەنانە کەم نین. بوون بە هێمای ژیانێک و کە لەگەڵ چیاکاندا بوون بە یەک و ئاوێتەی یەکبوون.
کاتێک بۆ جاری یەکەم ئەو کەسانەمان وەک ئەفسانەیەک بینی، کاریگەرییەکی زۆر و هەمیشەییان لەسەر دڵ و ڕۆحمان بەجێهێشتووە. ئەمڕۆش ئەو شوێنانە بەردەوام مانا بە ژیانمان دەبەخشن. دەنگیان لە گوێماندا دەنگ دەداتەوە. ڕۆژێکی ساردی زستان بوو، چیاکانی زاگرۆس بە شکۆمەندی خۆیانەوە لە پێشماندا بوون. بۆ یەکەمجار دەچوومە هەرێمی زاپ. کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بوو، گەریلا لوقمان دڵشێر فەرماندەی هەرێم بوو. گەریلاکان لەسەر کورسی دانیشتبوون و پێکەوە وێنەمان دەگرت. پاشان فەرماندە لوقمان گۆرانییەکی وت، ئەمجارە ویستم وێنەیەکی هەڵبگرم. لەوانەیە جارێکی تر ئەم دەرفەتەم بۆ نەڕەخسێت. دەستی کرد بە گۆرانی وتن کرد؛ "سەرێ چیا بەرف هاتی سەرێ وارێ مە، ئیزرائیل هاتییە کەتیە ناو گوندی مە..."
لوقمان دڵشێر گەریلا و فەرماندارێک خەڵکی ڕۆژهەڵات بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا ببوو. دوای ئەوەی چاوم پێی کەوت، ماوەی ٦ساڵان لە زاپ و زاگرۆس بە بەردەوام لە شەڕدا بوو. لە هەلومەرجی سەختی تێکۆشانی بەرخۆدان گەلدا لە ژێر فەرماندەیی ڕەشید سەردار و ڕۆژین گەودا، لە زۆربەی هەڵمەتەکاندا چالاکیی گرنگی ئەنجامداوە. یەکێک لەو گەریلایانە بوو کە هەرێمی زاپ و زاگرۆسی باش دەناسی. لەگەڵ زۆر گەریلای بەئەزموون مابووەوە. لە بەرامبەر گوشار و سەختیەکاندا هەڵدەستایەوە. هەڤاڵبەندی و گرێدراو بوونی بە هەڤاڵانی بەردەوام هەستی پێدەکرا. لە هەمان کاتدا گۆرانیبێژ بوو. دەنگ و کارەکتەری ئەو نیشانەی ڕۆحی بەرخۆدانی زاگرۆس بوو.
بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لەگەڵمان دەمێننەوە
لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک ئەندامی فەرماندەیی هەرێمی چوو بۆ ناوچەی جیلۆ. لە ماوەی دوو ساڵدا من چەندین جار دەرفەتم بۆ دروست بوو بیبینم. فەرماندەیەک بوو لەلای هەڤاڵانی هێژاو و خۆشەویست بوو. بەردەوام بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەی کار وخەبات بوو و بەم شێوەیە ڕووی لە جیلۆ کرد. جارێکی تر بە دڵخوازیەکی مەزنەوە ڕووی لە زاگرۆس کرد. ڕووخساری لە زۆربەی وێنەکانی هەرێمەکان دەردەکەوێت. بەردەوام لە وێنەکاندا زەردەخەنەی پێوە دیار بوو. بەو زەردەخەنەیە هەست و مانایەکی قووڵی بە ژیان و شاخ پێ نیشان دەداین.
دوای کار و تێکۆشانێکی زۆر لە ١٩ی ئابی ٢٠٢١لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ هەڤاڵانی بروسک ئارارات (حەمەد ئەربان) و مونزۆر ڕۆژئاوا (یوسف حاجی) و زانا سەکۆ (کەماڵ خزری) شەهید بوو. بێ گومان هەڤاڵ لوقمان، فەرماندەیەکی دڵسۆز، تێکۆشەر و ماندوونەناس بوو، بە گۆرانییەکانیەوە بۆ هەمیشە لە یادماندا دەمێنێتەوە. وێنە و بیرەوەرییەکانی گەریلا لوقمان دڵشێر کە بۆی بەجێی هێشتووین، هەبوونی ئەو بە زاگرۆسمان بەبیر دەخاتەوە. هاوکات دەنگی فەرماندار لوقمان لە دۆڵ و چیاکانی زاگرۆسەوە دەگاتە دڵ و ڕۆحمان.