درۆنەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی دێرکیان بۆردومان کرد

درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی مەزرێ و دێرکا بەراڤێێ شاروچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد.

ئاژانسا هاوار نیوزی ڕۆژئاوای کوردستان لە زاری شایەدحاڵەکانەوە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شەهید و بریندار هەیە.

هەروەها ئاشکرای کرد کە دوای گەڕانی فڕۆکەی چاودێری هێرشەکە ئەنجامدراوە. لە سەرلەبەیانیەوە فڕۆکە چاودێریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەگەڕێن.

ف.ق