دەستپێشخەری گەلی کوردستان: هەموو کۆڵانەکان دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی!

دەستپێشخەری گەلی کوردستان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شاراوەنییەکان بانگەوازی کرد و رایگەیاند: "ئەوانەی دانمان پێدا نانێن، ئێمەش بە فەرمییان ناناسین. بە ئیرادەی خۆمانەوە هەموو کۆڵانەکان دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی."

دەستپێشخەری گەلی کوردستان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و خەلفەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە هەوڵدانی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان دەریخستەوە کە درێژەپێدەری سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی و شەڕە قێزەونەکانێتی دژ بە گەریلا و رایگەیاند: "شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و خەلفەتی بە ڕەنجی گەل بەدەستهێنراون. سەپاندنی قەیوم بە مانای داننەنانە بە ئیرادەی گەل. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە داننانێت بە گەلی کورددا، ئێمەش دانیپێدانانێین."

بانگەواز بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدان

لە ڕاگەیاندروەکەدا بانگەوازی لە گەنجان و ژنان کراوە بە هەموو هێزێکی خۆیانەوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان تا وەرگرتنەوەی شارەوانییەکان بەردەوام بن لە چالاکی و هاتووە: "ئەوانەی دانمان پێدا نانێن، ئێمە دانیان پێدانانێین. بە ئیرادەی خۆمانەوە هەموو کۆڵانەکان دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی."