دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر ١١١ شوێنیان سووتاند
چالاکیەکانی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە دژی هێزەکانی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامن. دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، یەکینەکانیان ١١١ شوێنی جیاوازیان سووتاندووە و پەیامی تۆڵەسەندنەوەیاندا.
چالاکیەکانی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە دژی هێزەکانی ئاکەپە-مەهەپە بەردەوامن. دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، یەکینەکانیان ١١١ شوێنی جیاوازیان سووتاندووە و پەیامی تۆڵەسەندنەوەیاندا.
لە بارەی چالاکیەکانیانەوە دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە تورکیا قەیرانێکی قوڵی مادی هەیە. لە تورکیا هیچ کەسێکی بە رەگەز تورک لە دژی سیستمی فاشیست دەنگی ناڕەزایی دەرنابڕێت. سەرمایەدارە دەوڵەمەندەکانی تورک بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی شەڕی دژی کوردستان. کەواتە فاشیزمیان گەیاندووەتە ئاستێکی هێندە بەرز. لە منداڵەکانیانەوە بگرە تا دەگاتە پیرەکانیان دوژمنی گەل و وڵاتی کوردن. بۆیە ماوەی سەد ساڵە لە ماڵەکانیاندا وەکو ئەوەی لە کوردستان هیچ کەسێک نەکوژرابێت، ماڵوێران نەبووبێت و وەکو ئەوەی خاکی کورد وێران نەکرابێت دەجوڵێنەوە. سەرەڕای ئەمەش، کاتێک کۆمەڵکوژی بەسەر کوردا دێت، خۆشحال دەبن، چەپڵە بۆ پۆلیس و سەربازە تورکە بکوژەکان لێدەدەن. هێندە دڵخۆش و سەرخۆش دەبن کە لە یانەکاندا هاوار دەکەن و دەڵێن، عەشق لە ناو شەقامەکاندایە. بۆنی خوێنی کورد وەکو گورگی دێز سەرمەستیان دەکات. خۆشحاڵ دەبن و لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا ئەم دڵخۆشیەیان دەخەنەڕوو.
ئەوانەی دەڵێین بۆچی دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە سەرتاسەری تورکیا هێندە چالاکیی سووتاندن ئەنجام دەدەن، با تەماشای راستییەکانی دوژمنی کورد و هێرشە تیرۆرستیەکانیان بۆ سەر گەلی کورد بکەین. ئەو کاتە باش ئاشکرا دەبێت کە بۆچی دەبێت هەر تاکێکی بە شەرەفی کورد، لە هەر شوێنێکە، هەر شتێکی تورک و تورکیا بێت، بە ئاگری تۆڵەی کورد بیسووتێنێت.
کاتی قسە و قسەلۆکی پوچ نیە، کاتی تۆڵەسەندنەوەیە لە تورکە داگیرکەر و دڕندەکان. ئێمە دوای ناخەین، بەڵێن بێت لەسەر خوێنی هەموو شەهیدانی کورد کە تۆڵەمان ناهێڵینەوە بۆ سبەی رۆژ."
ئاماری چالاکیەکانی دەستپێشخەریەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
٧١ ئۆتۆمبیل سووتێنراون
١١ ئوتوبوس سووتێنراون
خانوویەکی مێژوویی هەڵوەشینراوە
٦ کۆگا سووتێنراون
ناوەندێکی مەهەپە سووتێنراوە
١٢ کارگە سووتێنراون
٢ ناوەندی کار سووتێنراون
پۆلیسێک ژەهرخوارد کراوە
رێستورانێک سووتێنراوە
٣ کەشتی سووتێنراون
٢ جار رێگا قەرەبالغەکان داخراون"
ز.ش