دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان سووتاند

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لەم بارەیەوە رایگەیاند، لە بەرواری ١٤ی تشرینی دووهەم یەکینەکانیان لە ناوچەی گەبزەی شاری کۆجاعەلی کارگەیەکی دروستکردنی چەکیان سووتاندووە و هاوکات ئاشکراشی کرد، لە هەمان بەرواردا لە ناوچەی چەشمەی ئیزمیر و ئەسکیشەهیر و کۆجاعەلیش زینجیرە چالاکیەکی تریان ئەنجامداوە.

ز.ش