دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەنجامی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئاشکرا کرد -نوێکرایەوە-

کەجەکە رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ساڵانەدا هەنگاوی ' کاتی ئازادیە' شیکردنەوەی بۆکرا و لەسەر بناغەی خۆپاراستنی دژی فاشیزم، بۆ بەهێزکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێری و ئامانجی ئازادی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانسازیی ئامادە کردووە.

کەجەکە لە راگەیەنراوێکدا ئەنجامی کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی بەڕێوەبەری ئاشکرا کرد. راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"کۆبونەوەی ساڵانەی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەمان بە بەشداری هەموو ئەندامان لە هەموو روویەوە، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.

کۆبونەوەکەمان هەموو میلیتانەکان ووڵاتپارێزانی بەڕێز و خۆشەویستیەوە بەبیرهێنایەوە کە لە ساڵی ٢٣ی پیلانگێڕیەکەدا لە شاخ و زیندان و شارەکان شەهید بوون و لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پراکتیکی لە هەموو روویەکەوە کارەکانی بە فراوانی هەڵسەنگاند، بڕیاری زۆر گرنگی وەرگرت. کۆبونەوەمان تەسبیتی ئەوەی کرد کە لەگەڵ کەموکورتیەکان هەنگاوی ؛کاتی ئازادیە؛ کە بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری دەستیپێکردبوو، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تێپەڕیوە، بە تووڕەیی لەدژی پیلانگێڕان و لەدژی پیلانگێڕی لە ساڵی ٢٤دا بریارداری ئەوەی پیشانداوە کە تێکۆشان بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم، ئازادی ڕێبەرتی و کۆتاییهێنان بە داگیرکەری بە ئیرادەیەکی بەهێز بەڕێوە دەبێت و سەردەکەوێت.

کۆنفیدڕالیزمی دیموکرتی تاکە ڕێگەی رزگاریە

لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شارستانی دەوڵەتپارێز لێر دوور بوو، بە پێچەوانەی ئەم شارستانیە وەک نیشانەیەکی ئاشکرای ئاستی هەڵوەشاندنی سیستەمی دەوڵەتپەرستی بە سەروەری پیاو هەڵسەنگێندرا. هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە چەند گۆڕانکاریەکی بچوک دەیانەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین بکەنەوە و رێگری لە هەڵوەشاندنی سیستمی داگیرکەری دەوڵەتپارێز بگرن. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قەیرانی کەلتوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی قوڵتر دەبنەوە. کۆتایینەهێنان بەجەنگی سێیەمی جیهانی کە ناوەندەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەیان ساڵە بڵاوبووەتەوە، نیشانەی ئەوەیە کە هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و دەوڵەتانی هەرێمەکە خاوەنداری لە پرۆژەی چارەسەری ناکەن. سیستمی داگیرکەری دەسەڵاتپارێزی بە سەردەستی پیاو نەک تەنها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەموو جیهان کێشەکانی زۆرتر کردووە و مرۆڤەکانی لەنێو قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بەجێ هێشتووە. سەرەتا ژنان و کرێکاران و گەلان، هەر کاتێک دەرفەتێک دەبینن رایدەگەیەنن کە نایانەوێت لەژێر ئەم سیستمەدا بژین. دەستەی بەڕێوەبەر راستیەکان هەڵسەنگاند و جارێکی دیکە رایگەیاند کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی کە سیستمی بەڕێوەبەریە لە دەرەوەی دەوڵەت و پشت بە هێڵی کۆمەڵگای دیموکراتی ژینگەپاریزی ژنان دەبەستێت کە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە، سەرەتا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و بۆ هەموو مرۆڤایەتی تاکە رێگەی رزگاریە.

پلانسازیەکان بۆ ئامانجی ئازادکردنی کوردستان و دیموکراتکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرمان لەسەر بناغەی هەڵسەنگاندن، هەنگاوی کاتی ئازادی کە ساڵ و نێوێکە بەردەوامە، لە چوارچێوەی ٣ بابەتی سەرەکیدا بە فراوان هەڵسەنگاند. دۆخی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان لەدژی هێرش و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و بابەتی هەموو روویەک لەسەر بناغەی ئەنجومەن و کۆمینەکانی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بە هەموو لایەنەکانیانەوە هەڵسەنگێنران، پلانسازی پێویستیش دەستنیشانکران. بێگۆمان پلانسازی ئێمە هەمووی لەسەر بناغەی خۆپاراستن لەدژی فاشیزم، بە بەرەوپێشەوەبردنی شەڕی گەلی شۆرشگێری بۆ ئامانجی ئازادکردنی کوردستان و دیموکراتکردنی تورکیا و رۆژهەڵاتی انوەڕاست ئەنجامدران. ئەرکی پێکهاتەکانی ڕێکخستن لە هەموو جێگەیەک کە تێکۆشان ساڵی ٢٠٢٢ کە ٥٠مین ساڵی تێکۆشانی تەڤگەرەکەمانە، بە وانەکان کە لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢١ وەرگیراوە، کەموکورتیەکان چارەسەر بکەن و تێکۆشان بە شێوەیەکی شاراوە بەڕێوەببەن.

لە ساڵی ٢٠٢١دا زەمینەی هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە خوڵقێنرا

ساڵی ٢٠٢١ سەرەتا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی هەموو هێزەکانی دوژمنی کورد و دیموکراسی بە تێکۆشانێکی گەورەوە تێپەڕی. دەسەلاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردمان تەسفیە بکات و گەلی کورد قڕ بکات، هاتووتە بەر لێواری هەڵوەشاندن.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ هەڵوشاندن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالانی زیاد کردووە، فشاری لەسەر گەل لە هەموو روویەکەوە قورستر کردووە، لە زیندانەکان لە ئاستێکی بەو شێوەیەدا فشارەکان زۆر بوون کە هەموو رۆژێک مرۆڤەکانمان گیان لەدەست دەدەن، بەم شێوەیە تەسلیمیەت بەسەر زیندانیان دەسەپێنرێت. سەرەتا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هێرشی سەربازی زیادی کردووە و هەوڵ دراوە کە لەسەر پێ بمێنێتەوە. بەڵام فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە سەرەتا لە ساڵی ٢٠٢١دا رووبەرووی تێکۆشانی بەهێز بووەوە. لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان و جیهان تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەورە بووە. سەرەتا ژنا، گەنجان و ڕەنجدەران، گەلەکەمان بە گشتی لە چوارچێوەی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆدا لە ئیمڕالی، لەدژی هێرشی فاشیزم لە هەوڵوێستی بەرخۆدێر و تێکۆشاندا سوور بوون.

شەڕڤانانی دیموکراسی وئازادی لە زیندانەکان لە بەرانبەر فشاری تەسلیمکردن بە رۆحی ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ وەستانەوە و بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیاندا کە وەک فاشیزمی ١٢ی ئەیلول تێک دەچن. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ویستی گورزێکی ستراتیژی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بدات و بەم شێوەیە هەڵبژاردن ئەنجام بدات و بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆی بدات. بەڵام ڕۆڵەکانی قاڕەمانی گەلی کورد لە گارە، لە مەتینا، ئاڤاشین و زاپ گۆرزی گەرەیان لەە سوپای داگیرکەر و فاشیستدا ، تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێک بەرەوپێشەوە چوو و لە ساڵی ٢٠٢١دا زەمینەی هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ئامادەکرا.

ساڵی ٢٠٢١ لە هەمانکاتدا بووە ئەو سڵەی کە نۆکەری پشتگیری زۆری لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد کە سەرکێشی دوژمنانی کورد دەکات. نە تەنها لە دۆرپیچکردن و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا، هەروەها لە گەمارۆدان و هێرشکردنە سەر رۆژئاوا و شەنگال و مەخموردا، نۆکەری جێگەی خۆی لەگەڵ دوژمندا گرت. لە خەلیفان کەمین دانرا و ٨ گەریلامان شەهی بوون کە نیشانەی ئاشکرای ئەوەیە. پەدەکە بە رەوایەتیدان و نۆرماڵنیشاندانی هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، رۆژئاوا، شەنگال و مەخمور پشتگیریەکی زۆر گەورە لە دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کرد. لە بەرانبەر تەڤگەرەکەمان کە پشتگیر و پاسەوانی گەورەی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە لە هەموو جێگەیەک، لسەر ناوی گەلی کورد و دۆستەکانمان بووە شوێنی ناڕەزاییەکی گەورە.  کۆبونەوەکەمان بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە پشتگیری ئەمریکا، تەشهیکردن و گۆشەگیرکردنی هاوکاری – نۆکەری وەک لایەنێکی گرنگی تێکۆشان شیکردەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرخۆدان بە عەقڵییەتی کۆمەڵگاپارێزی دیموکراتی و ئازاد گرنگە

دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ ئەوەی کە زۆر تەشهیر و گۆشەگیر بووە، لەگەڵ ئەوەی کە لە دەرەوە پشتگیری دەوڵەتان و لە ناوەوەش پشتگیری کۆمەڵگای وەک جاران نەماوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هێرشەکانی زیاتر کردووە و بەردەوامە. بۆ ئەوەی بتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت سەرەتا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێرش دەکات سەر هەموو ژیانی دیموکراتی ئازاد.

لەبەرئەوەش کۆبونەوەکەمان گرنگی بەرخۆدانی بە عەقڵیەتی کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادیخوازی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا، گەلی کورد، دۆستەکان و گۆڕەپانی ژیانی دیموکراتی و ئازاد وەک ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخمور بە گرنگ لە قەڵەمدا.

ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان

کۆبونەوەکەمان هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕی دەروونی و تایبەتی فراوانی سەر ڕێبەر ئاپۆ، وەک بەرپرسیاری ئێمە لەبەرانبەر ڕێبەرتی، جێبەجێکردنی هێڵی سەرکەوتنی ڕێبەرتیمان وەک ڕۆژەڤێکی جیاواز گفتوگۆ کرد. ئەو ئەرکانەی کە لە ساڵی ٢٤ی پیلانگێڕیدا لەسەر بناغەی ئازادی ڕێبەرئاپۆ، ئازادی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان کرد و لەمبارەیەوە بڕیاری زۆر گرنگیدا.

لە ماوەی ٢٣ ساڵی دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆدا ڕێگری لە تێکۆشانی ئێمە نەکراوە، پێشکەوتنی گرنگ خوڵقێنران و بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان زیاتر بڵاوبووەوە. هەروەها بۆ تەڤگەری ئێمە، گەلەکەمان، دۆستەکانمان و هێزە دیموکراتەکانی جیهان جێگەی رەخنەیە کە تاوەکو ئێستاش ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکراوە. لەسەر بناغەی هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتی ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتی خۆسەر سپاردووە بە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی تاوەکو ئاستێک کە گەلانی جیهان، ژنان و رەنجدەران بەڕێوەبراوە. لە کۆبونەوەکەماندا تەسبیتی ئەوەکراوە کو لە چوارچێوەی ئەو بۆچوونانەدا لە هەموو جیهان لە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی – سیاسیدا پێشکەوتنێک دروست بووبێت ئەویش پێشکەوتن لە ئاستی هێزە پارادیگمایەی ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشان کراوە. لەبەرئەوەش دەستنیشانکرد کە راستی بنیاتنان و عەقڵیەتی سۆستالیست دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە زیاتر فراوان و کاریگەرتر نیقاش بکرێت و بڕیاری گرنگ دران.

٢٠٢٢ یەکێک لە ساڵە هەستیارەکانە

ئاشکرایە کە ساڵی ٢٠٢٢ لە مێژووی تێکۆشانماندا دەبێتە یەکێک لە ساڵە هەستیارەکان. لەم کاتەدا کە جەنگی سییەمی جیهانی بەردەوامە و هێرشی دەوڵەتی قڕکەری تورک زیاتر بووە، بەڕێوەبەردنی تێکۆشان بە ستراتیژی گەلی شۆڕشگێری کە پشت بە خۆپاراستن، پاراستنی دەستکەوتەکان تێکبردنی هێرشەکان شەرتە. بۆیەش ئاماژە بەگرنگی ڕێکخستن و هەڵوێستی هێزە سەربازیەکانمان و گەلەکەماندرا کە ئەم تێکۆشانە قورسە بەڕێوەدەبەن. دەستنیشانکرا کە هەڵەیە پێناسەی هێز وەک چەک، هێزی سەربازی و سەروەری تەکنیک ببینرێت، هێزی سەرەکی پرۆژەی ژیانی دیموکرات و ئازاد لەسەر پۆلیتیک، ئایدۆلۆژیا راستە. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد خاوەن ئەوەیە و سەرکەوتن بە تەئکیدی بۆ تەڤگەری ئازادیمان دەبێت.

کۆبونەوەکەمان بە گرنگی ئاماژەی بەوەدا کە کاپیتالیزم و مۆدێرنیتە بۆ مرۆڤایەتی و گەلی کورد مەترسیەکی گەورەن کە پێویستە لەدژیان تێکۆشان بەڕێوەببرێت.

مۆدێرنیتەی کاپیتالیست کۆمەڵایەتیبوون کە هەبوونی مرۆڤبوونە، بڵاوکردووەتوە و بە مادە کێشەی کۆمەڵایەتی و کەلتوری لە هەموو هەرێمێک قوڕستر کردووە. کاپیتالیزم و مۆدێرنیتە لەئێستاوە کۆمەڵگا و مرۆڤیان کردووەتە ڕۆبۆت. بەهاکانی کەلتوری و کۆمەڵایەتی مرۆڤایەتی کە بە هەزاران ساڵە خوڵقێنراوژ، بێواتە کردووە و بەم شێوەیە بەتەنها داگیرکەری چینی سەردەست زیاد بووە. ژیانێکی سەخت و مادیەتپارێزیان دروست کردووە. وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، " ژن کە سەرچاوەی ژیان بوو، شازادەی میتایە، سروشت کە ژیانی مرۆڤ لەنێویدایە بوونەتە شوێنی پاشماوەی کاپیتالیزم . ئەم دۆخە لەسەر بناغەی پارادیگمای کۆمەڵگەی دیموکراتی ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن، تێکۆشانی ژیانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بۆ کۆمەڵگە و مرۆڤەکان کردووەتە تێکۆشانی هەبوون.

مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆتە زۆرترین هێرش بۆ سەر بوون و خەبات بۆ هەموو مرۆڤایەتی زیاتریش بۆ کورد لە کوردستان. جوگرافیای کۆمەڵگای نیولەتیکی کە کۆمەڵگابون پێشکەوتنی گەورەی بەوهۆیەوە بەخۆیەوە بینیوە، کۆمەڵایەتیبوون سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتی کوردانە. لە ماوەی مێژوودا کورد هەمیشە بەم هێزە کۆمەڵایەتییە بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێک بووەتەوە. بۆ ماوەی نیو سەد ساڵی ڕابردوو بەو کۆمەڵایەتییەی کە پەکەکە بە بەها نوێیەکان بەهێز کردووە، لە دژی کۆمەڵکوژییەکە خۆڕاگری دەکەن. سەرمایەداری سەرچاوەی سەرەکی کورد بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵایەتیبوون لەناو دەبات. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەم شێوەیە بووەتە ئامرازی سەرەکی شەڕی تایبەت لەدژی گەلی کورد. بۆیە خەبات لە دژی سەرمایەداری و مۆدێرنیتە خۆی کە خزمەتی بکوژەکان دەکات بە پێگەی دژایەتیکردنی کورد، بەشێکی گرنگی خەباتی دیموکراتی نەتەوەییمانە.

ساڵی تێکشکاندنی فاشیزم و ڕزگارکردنی رێبەر ئاپۆ و کۆتایی داگیرکاریی

کۆبوونەوەکەمان بە توندی سووربوونی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٢ کە هاوکاتە لەگەڵ ٥٠مین ساڵی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕی گەل لەسەر بنەمای خۆپاراستن ببێتە ساڵی ڕووخاندنی فاشیزم و ڕزگارکردنی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایی داگیرکاری. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمە بە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو ئەنجام دەدرێت. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٠٥دا ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای بەهێزکردن و خۆبەڕێوەبەریی گەل لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراو بوو. هەر لەم بوارەدا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدیکرا و کەموکوڕییەکی جدی لە مەسەلەی خۆبەڕێوەبردن و خۆبەهێزکردنی ڕێکخراوانەی خەڵکدا بە کۆمۆن بەدیکرا. لەسەر ئەم بنەمایە ڕەخنە لەوە گیرا کە پێشەنگایەتیەکی راست بۆ پەروەردەکردن و ڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا نەکراوە. راگەیەنرا کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵییەتی دەوڵەتخواز و دەسەڵاتخواز لەگەڵ تێگەیشتنی سۆسیالیزمی کلاسیکی کە پێی وایە لەگەڵ دەوڵەتدا دەگاتە سۆسیالیزم. هەروەها بە تایبەتی ئەوەش هاتووە کە نابێت خەڵک چاوەڕێی هەرێمێک بکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ژیان و بەڕێوەبردن. خەباتێکی بەهێز دەکرێت لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی دێموکراتی ڕێکخراوەییدا. ئاماژەی بەوەدا کەڕێکخراوی خەباتی دێموکراسی و ئازادی پشت بەدانیشتوانی لەو جۆرە دەبەستێت و ڕایگەیاند کەئەرکی سەرەکی ئایندە دامەزراندنی سیستمێکی کۆنفیدراڵی دێموکراتییە لەسەر بنەمای کۆمۆن و ئەنجومەنەکان و ئەم ئەرکە خراوەتە بەردەم هەموو ئەوانەی کە کاری کەجەکە بەڕێوەدبەن.

کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرمان بە وردی دووپاتی کردەوە کە کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بە دیموکراتیزەکردنی هەموو وڵاتان بە بڕینی عەقڵییەتی دەوڵەتخوازانەی گەلی دیموکراتیزە دەکرێت. بۆ ئەو مەبەستەش جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی لەگەڵ هێزە دیموکراتییەکانی تورکیا و عێراق و سوریا و ئێران کردووەتەوە و لەسەر ئەو بنەمایەش ئاماژەی بەگرنگی سیاسەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد کردووە. بۆیە پشتیوانی لە هەوڵەکانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. لەگەڵ ئیدارەی سوریا و هێزە دیموکراسیخوازەکان و دیموکراتیزەکردنی سوریا و بەڵێنی جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی دەدات لەم بوارەدا. ئەو بڕوایەی دووپات دەکاتەوە کە کێشەی عێراق و باشووری کوردستان تەنیا لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردن چارەسەر دەکرێت هەمان ڕێبازیش بۆ ئێران دانراوە.

ویست و سووربوونی خۆی دەربڕیوە کە دیموکراتیزەبوون لە تورکیا و چارەسەری پرسی کورد دەکرێت لەسەر بنەمای هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە دیموکراسیخوازەکانی تورکیا لە شەڕی دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە دەبێت. هاتووە: "تێکۆشان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تەنها رزگارکردنی باکوری کوردستان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا نییە، ئەم تێکۆشانە هەروەها خەباتە بۆ ڕزگارکردنی هەر چوار پارچەی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکان و دیموکراتیزەبوون لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بۆیە بانگەوازی لە هێزە  دیموکراسیخوازەکان و ژنان و گەنجان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە بەشداری ئەو تێکۆشانە بکەن و تێکۆشان بەهێز بکەن.

کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرمان رایگەیاند کە تێکۆشانی ٢٣ ساڵەی دژی پیلانگێڕیی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەبرێت، لە ١٥ی شوباتەوە تا ٨ی ئازار، نەورۆز، هەفتەی قارەمانی، ٤ی نیسان، ١ئایار و هەموو ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر بنەمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ، دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. بەم شێوەیە هیوای سەرکەوتن بۆ ئازادیخوازانی ئاپۆیی و هاوسۆزان و گەلەکەمان و دۆستانمان لە تێکۆشانیاندا دەخوازێت".

ف.ق