دوای ٤ مانگ تەرمی گەریلا یالچ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

بەدیعە یالچ گەریلای یەژاستار کە لە چیای جوودی شەهید بببوو، دوای ٤ مانگی تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

لە چیای جوودی لە ٧ی حوزەیراندا بەدیعە یالچ (دڵسۆز جوودی) گەریلای یەژاستار، شەهید ببوو. دوای ٤ مانگ تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

خانەوادەی یالچ ٣ مانگ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ پشکنینی (دی ئێن ئەی) کردبوو و پشکنینەکە پۆزەتیڤ دەرچوو.

تەرمی شەهید بەدیعە یالچ لە گۆڕستانی بێکەسان لە باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ بەخاکسپێردرابوو. خانەوادەکە تەرمەکەی لەوێ دەرهێنا و لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورک لە گۆڕستانی گەڕەکی جومحوریەتی شڕنەخ بەخاکسپارد.

ف.ق