دوای DEDAŞ، ئەمجارە بەهۆی بۆردوومانەوە لە ماوا ئاگر کەوتەوە

پاش ئەوە ئاگرەی بەهۆی DEDAŞ ـەوە لەنێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە، ئەمجارە بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ماوا ئاگر کەوتەوە.

هێرشی داگیرکاری لەسەر ماوا

پاش ئەوە ئاگرە مەزنەی لەنێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە، ئەمجارە بەهۆی بۆردوومانەوە لە ماوا ئاگر کەوتەوە.

هێرشی پاکتاوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ١٨ ی حوزەیرانەوە لە دەشتاییەکانی گوندی خربێکوری هەرێمی ماوە دەستی پێ کردووە، ٥ ڕۆژە بەردەوامە. هێرشەکە بە بۆردوومانی فڕۆکە و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (سیها) بەردەوامە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ئاگر کەوتەوە.

لەو هەرێمەی وەک هەرێمی ئۆپەراسیۆن ڕاگەیاندراوە، ڕێگە نادرێت دەستوەردان بکرێت بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بۆیە ئاگرەکە لە ناوچە دارستانییەکان تا دێت زیاتر تەشەنە دەکات.