دوران کاڵکان: زیاتر رێکخستنکراو و بەرخۆدانی زیاتر

کاڵکان رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هێرش و بە هەواڵ لێدانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێبەرانی گەلی دەکوژێت و دەیەوێت خەڵک بترسێتێت و سەرکوتیان بکات. لەو کاتەدا دەبێت پێشەنگەکان باشتر خۆیان بپارێزن. دەبێت بەرخودان رێکخستنکراوتر و بەهێزتر بێت.

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوانەی دژی داعشن، دەبێت دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەش بن، چونکە لە رووی عەقڵییەت، چالاکی و ژیانەوە هاوپەیمانی داعشە.

دوران کاڵکان بەشداریی لە بەرنامەی تایبەتی تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر دا کرد و سەرەتا سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی کرد.

دوران کاڵکان وتی، "سیستمی گۆشەگیریی تووند بەردەوامە و لەو بارەیەوه چەندین ڕێکخراو دەستبەکار بوون. گوایە دەبوو گۆڕانکاری رووی بدایە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. هیچ کەسیش دەنگ ناکات. واتە کەس ناڵێت، لێرە بێ یاسایی هەیە، یاساکانی خۆیشیان جێبەجێ ناکەن، دادپەروەری پێکناهێنن. دیارە سیستمی باڵادەست بەتەواوی ڕازیە. گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی نیشانی دەدات،  کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چییە و چۆن هێرشی سەر ڕێبەری ئاپۆ هێرشێکی جیهانییە. بێگومان ئەوەش نیشانەی بوونی سیستمێکی پاکتاوکاری داگیرکەرە لەسەر گەلی کورد".

"ئەگەر بەوان بێت، قسە بە رێبەر دەکەن"

کاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: "دەرگاکانی ئیمراڵی بە جۆرێک داخراون، کە دەیانەوێت هەناسە لە رێبەر ئاپۆ ببڕن و بەناوی ئەوەوە  سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک هەڵدەستێت و قسە دەکات، ئۆپۆزسیۆن قسە دەکات، سەرکردەی حزبەکان قسە دەکەن. فڵان و فیسار قسە دەکەن. گەلی کورد و ڕۆشنبیران و سیاسەتمەدارەکانیشیان بە شێوەیەکی مافدارانە ناڕەزایەتی دەردەبڕن. پێویستە زیاتر ناڕەزایەتی  نیشان بدەن. ئەوە هیچ هۆیەکی بۆ قبوڵکردن نییە. ئەوە پێش هەموو شتێک دژی ئەخلاقە. ئەگەر پەیوەندیدار بە ئیمراڵی شتێک هەبێت، پێش هەموو شتێک دەبێت ئەو دەرگایانە بکرێنەوە. ئینجا هەموو کەس خۆی قسەی خۆی دەکات. ئەوەی دەیکات خۆی بۆ خۆی دەیکات و بەرپرسیارێتییەکەشی لە ئەستۆ دەگرێت. بەڵام ئەوە ناکەن، بەڵکو قسەی لەسەر دەکرێت. ئەگەر لەو رێگەیەوە چاوەڕێن تێکۆشانی ئێمە لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی لاواز بکەن، ئەوە چاوەڕوانییەکی بەتاڵ و پووچە، هیچ کاریگەرییەکی نییە. ئەوە حاڵەتێکی دژ بە ئەخلاقە. ئەو کێشەیە ئیدی ئێستا گەیشتووەتە ئەو ئاستە. تۆ هەڵدەستیت گۆشەگیری دەکەیت و دواتر بە ناوی ئەوەوە قسە دەکەیت، ئەوە بێدەسەڵاتی و بێچارەییە!

ئەمەش دەریدەخات، کە سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی چۆنە بۆ دیلکردنی سیاسی. ئەم جۆرە شتانە تەنها لە سیستمی دیلکردندا ڕوو دەدەن. ناتوانن بە ڕێبەر ئاپۆ قسە بکەن. هەڵدەستن بە ناوی ئەوەوە بۆ خۆیان قسە دەکەن و شت دەڵێن. ئەگەر بتوانن و پێیان بکرێت، قسەى پێدەکەن. بۆ ئەوەی قسەى پێ بکەن، لە ئیمراڵی دیلیان کردووە. لەو کاتەدا ئاشکرایە، کە یاساکانیان درۆیە. ئامانجی سیاسیان هەیە. حاڵەت و دۆخێکی دیلکردنی سیاسی هەیە".

ڕێگری لە سیاسەتی سڕینەوە، لەسێدارەدان و داڕزاندان کرا

دوران کاڵکان لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، لە ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتدان و وتی: "ئێمە دەچینە ٢٤هەمین ساڵی پیلانگێڕی و تێکۆشانی دژ بە پیلانگێڕییەکە. گەلەکەمان بەو ڕۆژە دەڵێت 'ڕۆژی ڕەش'. ڕێبەری ئاپۆ وتی، 'پاکتاوکردنی کوردان'. سڵاو لەو بەرخۆدانە مێژووییە ٢٣ ساڵە دەکەم، کە لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە  ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت. سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بە ڕێز و سوپاس و پێزانییەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەمەوە، کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' بوونە بازنەیەکی ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ.

بەبێ ٩ی تشرینی یەکەم ناتوانرێت پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات پێناسە بکرێت. پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم بە ئامانجی لە ناوبردن و سڕینەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوازی پیلانگێڕییانە دەستیپێکرد. لەبەر ئەوەی نەیانتوانی ئەوە سەربخەن ئەمجارەیان لە ١٥ی شوبات دا ڕادەستی دەوڵەتی کۆماری تورکیا کرا تاوەکو لە سێدارە بدرێت و بسڕێتەوە. ماوەی ٢٣ ساڵە لە دژی ئەو سڕینەوەیە و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەچێت. واتە رێگری لە سڕینەوە، لە سێدارەدان و سیاسەتی داڕزاندان کرا. سێیەمین لە دایکبوون و ژیانەوە رێبەرایەتی پێکهات. ئەوەش راستیی رێبەرایەتیی جیهانی کرد و وەریچەرخاند بۆ رێبەری هەموو بندەستەکان و چەوساوەکان. هەنگاو بە هەنگاو بڵاو دەبێتەوە و هەر لە ئێستاوە ڕوونە، کە دەبێتە گەورەترین ڕووداوی سەدەی ٢١ و گەیشتۆتە ئاستێکی وەها".

"ئەوانەی دژی داعشن، دەبێت دژی ئاکەپە - مەهەپەش بن"

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە درێژەی بەرنامەکەدا تێکۆشانی دژ بە داعشی هەڵسەنگاند و وتی: "سڵاو لە تێکۆشانە قارەمانانە و ئازایانە دەکەم، کە ماوەى ٨ ساڵە لە دژ بە داعش بەڕێوەدەچێت. بە ڕێز و سوپاسەوە یادی شەهیدەکانی ئەو  خەبات و تێکۆشانە دەکەمەوە. لە هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر حەسەکە ١٢١ شەهید هەبوون و بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەموویان بەرز رادەگرم. ئەوان نوێنەرایەتیی هیوای مرۆڤایەتی، ئیرادە، ئایندەی مرۆڤایەتی دەکەن. بۆ مرۆڤایەتی ئایندەیەکیان  دیاری کردووە و ئەوەش ڕاستیەکە.

هه‌ندێك هێز هه‌ن كه‌ ده‌بێت په‌یوه‌ست به‌ داعش هه‌ندێك شتی به‌رچاو ده‌ستنیشان بكه‌ن. پێویسته‌ به‌و جۆره‌ نه‌مێنێته‌وه‌. بۆ نمونه‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت، دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیش عه‌بدوڵا قارداشیان كوشتووه‌، واته‌ هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی داعشیان له‌ناو بردووه‌. كه‌واته‌ داعش له‌ كوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵدا و په‌یدا بوو؟ پێویسته‌ ئه‌وه‌ به‌ باشی پێناسه‌ بكرێت. له‌و بابه‌ته‌دا هیچ شتێك ناوترێت. په‌یوه‌ندیان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، پشتگیری یه‌ك ده‌كه‌ن. له‌ كوێ له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و عه‌بدوڵا قارداش درا؟ له‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركدایه‌. له‌سه‌ر سنووری توركیایه‌. باشه‌ له‌وێدا ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ به‌رپرسیارێتیان ناكه‌وێته‌ ئه‌ستۆ؟ هه‌رگیز ده‌نگیان لێوه‌نایات. ئه‌م جاره‌ش وتیان زیان به‌ تێكۆشانمان له‌ دژی داعش ده‌گه‌یه‌نێت. له‌وه‌ زیاتر هیچ شتێكی تر له‌ ئارادا نییه‌. به‌و جۆره‌ ناكرێت.

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر حه‌سه‌كه‌ هێرشێكی ئاسایی بۆ سه‌ر زیندانێك نه‌بوو. هێرشێك بوو بۆ له‌ ناوبردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌. به‌ هێزێكی لاواز ئاماده‌كاریه‌كی ئاساییه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌درا. له‌ پشتیه‌وه‌ هێزی گه‌وره‌ بوونیان هه‌یه‌. خۆیان به‌ باشی ئاماده‌كردبوو. ئه‌وه‌ی له‌ كوێ و چۆن هێرش ئه‌نجام بده‌ن. عه‌بدوڵا قارداش ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌و هێرشانه‌ كورژرا. به‌ هه‌رحاڵ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بوو.

ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌ر هه‌موویان ده‌كات حكومه‌تی ئاكه‌په‌ – مه‌هه‌په‌ یه‌، ده‌وڵه‌تی توركه‌. پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه‌ ببینێت. ئیتر به‌سه‌! ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كه‌ دژی داعشن، ئه‌گه‌ر به‌ راستیش له‌ دژی بن پێویسته‌ به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی داعش، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هه‌مان بیر، چالاكی و ژیانی داعش، بوه‌ستنه‌وه‌. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ قاشیزمی ئاكه‌- مه‌هه‌په‌یه‌. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی له‌ دژی داعش ده‌وترێت هیچ واتایه‌كی نابێت.

بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی داعش هێرش ده‌كه‌ن

داعش له‌ ٢٠ی كانونی دووه‌مدا په‌لاماری حه‌سه‌كه‌یدا، به‌ڵام تێكشكا. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌ 1ی شوباتدا هێرشی مه‌خمور و شه‌نگالی كرد. دوای ١١ رۆژ. داعش شكستیهێنا، بۆیه‌ هێرشی كرد. ئه‌گه‌ر داعش سه‌ركه‌وتو بوایه‌، ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رده‌كه‌وت. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هێرشی كرد. تۆڵه‌ له‌وانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داعشیان شكستدا. هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و سێ شوێنه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤دا رێگه‌یان له‌ داعش گرت و داعشیان شكستدا. تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی 'كه‌ بۆچی داعشتان شكستدا' ده‌كاته‌وه‌. ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌راستی هێرشه‌كانی داعشی دوژمنی مرۆڤایه‌تین. له‌ سه‌رووی پاكتاوی كوردانه‌وه‌یه‌. ده‌ڵێن، كورد له‌ كوێ هه‌بن هێرشیان ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر و له‌ناویان ده‌به‌ین.

په‌ده‌كه‌ وه‌ك په‌ڕۆیه‌كی ژێر پێی خۆیان به‌ كارده‌هێنن

لێره‌دا په‌ده‌كه‌ش وه‌ك په‌ڕۆیه‌كی ژێر پێیان به‌كارده‌هێنن. له‌ هه‌ر شوێنێك هێرش له‌ دژی كوردان ئه‌نجام بدرێت، تۆ ده‌بینیت كه‌ به‌رپرسانی په‌ده‌كه‌ له‌وێ ده‌رده‌كه‌ون. ئایا نێچیرڤان بارزانی هه‌رگیز شتێكی له‌ كوردایه‌تیه‌وه‌ پێنه‌بڕاوه‌، تێنه‌گه‌یشتووه‌؟ ئاخۆ قه‌ت نازانێت كه‌ ئه‌و گه‌له‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌؟ ئاخۆ كورد ئه‌وه‌نده‌ بێ به‌هایه‌؟ كێ ده‌توانێت ئه‌وه‌ قه‌بوڵ بكات؟ ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو. له‌و بابه‌ته‌دا نامه‌وێت زیاتر بدوێم.

گفتوگۆ و دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ده‌نیه‌كانیاندا

تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كان ده‌وستنه‌وه‌ و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، باسی هێرشی سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ن. بێگومان ده‌بێت هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان، باشه‌ ئاخۆ هێرشی سه‌ر ئه‌وانه‌ی مه‌ده‌نی نین ره‌وایه‌؟ چ لۆژیكێكی هه‌یه‌؟ چ مافێكیان هه‌یه‌؟ سوپای تورك چ مافێكی هه‌یه‌، په‌لاماری هێزه‌كانی پاراستنی باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا، هێزه‌كانی پاراستنی مه‌خمور و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال بدات؟ پێویسته‌ گفتوگۆ و دیالۆگ به‌ شێوه‌یه‌كی راست و دروست ئه‌نجام بدرێت. با ئه‌و قسانه‌ی له‌ ده‌م ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ ببیسترێن. گوایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كان ده‌وستنه‌وه‌، به‌ڵام به‌و جۆره‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌. ئه‌و وه‌ستانه‌وه‌یه‌، هه‌ڵوێستێكی فشه‌ڵ و بۆشه‌. ئه‌وانیش ده‌ڵێن، ئه‌وانه‌ مه‌ده‌نی نین سه‌ربازین، من له‌و سه‌ربازانه‌ ده‌ده‌م كه‌ جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردایه‌. تۆ وه‌ره‌ ئه‌وه‌ بڵێ، ئه‌ویش به‌ ئاسانی به‌رگێكی بۆ ئاماده‌ ده‌كات. پێویسته‌ ره‌خنه‌ له‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ بگیرێت و شه‌رمه‌زار و سه‌ركۆنه‌ بكرێت. ئێمه‌ هێڵه‌ راسته‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین. ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێن هه‌ر هه‌موویان هێرشی پاكتاوكاری فاشیستین. زۆرترین هێرش له‌سه‌ر هێزه‌ رێكخراو، به‌رخۆدێر و ئازادیه‌كان، هێرشی دڕندانه‌ و ناجوامێرانه‌ن. ئه‌و هێزانه‌ به‌نرخترین به‌هاكانن. پێویسته‌ خاوه‌ندارییان لێبكرێت. به‌ بێ خاوه‌نداری له‌وان ئه‌سته‌مه‌ خاوه‌نداری له‌ هیچ شتێكی تر بكرێت.

'رێكسختنی باشتر، به‌رخودانی باشتر'

گه‌لی كورد له‌ هه‌موو شوێنێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی. ناڕه‌زایه‌تی پێویسته‌ كه‌م نه‌بێته‌وه‌، به‌رده‌وام بێت. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی سیخوڕیی په‌ده‌كه‌وه‌ شوێن و كه‌سه‌كان ده‌ستنیشان بكات، به‌ ته‌كنه‌لۆژیا لێی بدات، ئه‌وان بكوژێت و گه‌ل چاوترسێن بكات. ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌. له‌و كاته‌شدا پێشه‌نگه‌كانیش ده‌بێت خۆیان باشتر بپارێزن. گه‌لیش وانه‌ی لێوه‌ فێر بێت. رێكخستن وبه‌رخودان پێویسته‌ هێنده‌ی تر به‌ وشیاری و به‌ شێوازی داهێنرانه‌ بێت.

خه‌ڵكی مه‌خمور رێگه‌ی نه‌دا، هێرشی له‌و جۆره‌ به‌ ده‌یان جار ئه‌نجام دران. ئه‌و گه‌له‌ گه‌لی بۆتانه‌. خه‌ڵكی شه‌نگال ئیراده‌ی ئازادی بینی و ناسی. خه‌ڵكی رۆژئاواش به‌ هه‌مان شێوه‌. تۆ به‌ هێرشه‌كانت ناتوانی ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له‌ تێكبشكێنیت. خۆڕاگری كردووه‌ و خۆڕاگری ده‌كات".

ژ. ت / هـ . ب