دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی قەدەغە کرد

دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی لە ئەمڕۆ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ، یەکەم رۆژی ساڵی نوێ تاوەکو ١٦ کانوونی دووەم بە ناوچەى ئەمنیی تایبەت راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی لەو ناوچانەدا قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە دێرسیم رایگەیاند، لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تاوەکو ١٦ی کانوونی دووەم ٢٩ ناوچە لە سنورەکانی شارەکانی پولور، پیلەمور، خۆزات، قشڵە و ناوەندی دێرسیم قەدەغە دەکرێن بە ناوچەى ئەمنیی تایبەتی راگەیاندن و هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی لەو ناوچانەدا قەدەغە کرد.

ژ.ت