دەوڵەتی تورک برادۆست و بناری قەندیلی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری برادۆست و بناری قەندیلی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڤەری برادۆست و بناری قەندیلی بۆردومان کرد.
بۆردومانەکەی سنووری برادۆست گوندەکانی سەقەر و گەروی سنگیانی گرتووەتەوە و ڕێگای نێوان ئەو دووگوندەی بەتەواویی بڕیوە.
لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی بێپاڵان و ورتە و گۆرگامێشی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد.
بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی سنوورەکە دروستکردووە.
ف.ق