دەوڵەتی تورک گوندەکانی زرگانی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی باکوری زرگانی تۆپباران کرد کە سەر بە کانتۆنی حەسەکەیە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی باکوری زرگانی تۆپباران کرد کە سەر بە کانتۆنی حەسەکەیە.
بەپێی زانیاریەکان، داگیرکەران کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی هەرێمەکە، گوندەکانی هەرمەلا و دادا عەبدالیان تۆپباران کردووە.
راگەیەنرا کە داگیرکەران لە گوندی داودیەوە هێرشەکانیان ئەنجامداوە.
بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان کەوت. زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکە بەدەستنەهێنراوە.
ف.ق