دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی هرورێی کانی ماسی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی هرورێی سەر بە شاروچکەی کانی ماسی بەهدینانی بۆردومان کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بە تایبەتی هەرێمی مەتینا و زاپ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و گوندی هرورێی مەتینای بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی گەیشت.

دانیشتوانی گوندی هرورێ ناڕەزاییان لەبەرانبەر هێرشەکان پیشاندا.

گوندی هرورێ لە ماوەی ساڵی رابردوودا زۆر جار رووبەرووی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەتەوە.

ف.ق