دەوڵەتی تورک هێرشی داگیرکاری خۆی بۆسەرهەرێمی زاپ دەستپێکرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای مەتینا و ئاڤاشین هێرشی داگیرکاری خۆی بۆسەر زاپ دەستپێکرد.

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک  بەرفراوان دەبێت. دوای هێرش بۆسەر هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین، ئەم بەیانیە سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی داگیرکاری بۆسەر ناوچەکانی بێدوەێ، شەهید مونزوور، دۆڵی نێروە و کانی نیشەی- زاپ دەستپێکردووە.

لە مەتینا  و ئاڤاشین شەڕ بەردەوامە. سوپای تورکی داگیرکەر لە عەرد و ئاسمانەوە ناوچەکە بۆردومان دەکات.

ک-ش