دەوڵەتی تورک لە پرسوس ٢ کەسی دەستگیرکرد

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ناوچەی پرسوس ٢ کەسی دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پرسوس لە پارێزگای رحا لە باکووری کوردستان هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. لە هەڵکوتانەکەیاندا ئەمینە ئۆزچەلیک لە گەڕەکی ئوچ پنار و عومەر ئۆرچین لە گەڕەکی حوڕیەت دەستگیرکران.

٢ کەسە دەستگیرکراوەکە براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەی پرسوس.

ئەمینە ئۆزچەلیک هەفتەیەک پێش ئێستا جارێکیتر دەستگیرکرابوو و دواتر ئازاد کرابوو.

ژ.ت