شێخموس قەرەداغ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا.
دوێنێ دانیشتنی دادگا لەسەر دۆزی دژ بە شێخموس قەرەداغ هاوسەرۆکی مەبیادەر بەڕێوەچوو، کە بە تۆمەتی ئەوەى لەبارەی کارەکانی کۆمەڵەکەیەوە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامداوە و بەناوی کەسوکار و بنەماڵەى دەستگیرکراوەکانەوە لێدوانی داوە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دادگای دەوڵەتی تورک لەسەر داوای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک سزای ٦ سال و ٣ مانگ زیندانیی بەسەر شێخموس قەرەداغ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER)دا سەپاند.
موحیدەدەین موگوچ پارێزەری شێخموس قەرەداغ ڕایگەیاند، تانە لە بڕیارەکەى دادگا دەدەین و سکاڵا لە دادگای تێهەڵچوونەوە تۆمار دەکەین.
ژ.ت