دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک و ٦ مانگی زیندانیی بەسەر پەیامنێر سەلدا ماندوزدا سەپاند

دادگای دەوڵەتی تورک سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی بەسەر رۆژنامەنووس سەلدا ماندوزدا سەپاند.

دوای ناڕەزایەتیی داواکاری گشتی لە بڕیاری "ئازادکردن" بۆ سەلدا ماندوزی پەیامنێر لە لقی ٢ی دادگای سزا قورسەکانی قەرس دا، دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەى هەڵوەشاندنەوە و دادگاش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" سزای بەسەر ئەو پەیامنێرەدا سەپاند.

ماندوز و پارێزەرەکانی لە دانیشتنی دادگادا ئامادە بوون.

دادگا بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی بۆ ماندوز دەرکرد و بڕیاریشیدا، کە راگەیاندنی سزاکە دوادەخرێت.

ژ.ت