دەوڵەتی تورک یەعقوب ئەڵماسی تەمەن ٧٣ ساڵی زیندانیکرد

یەعقوب ئەڵماس تەمەن ٧٣ ساڵ، کە لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە گوندی ئۆلکا ژووری بەدلیس دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی ڕێکخستن" زیندانیکرا.

بەیانیی دوێنێ لە گوندی ئۆلکا ژووری سەر بە ناوەندی شاری بەدلیس و لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، یەعقوب ئەڵماسی تەمەن (٧٣) و حسێن ئەڵماسی (٨٢) دەستگیرکران.

دوو کەسە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی شاری بەدلیسەوە بە مەبەستی زیندانیکردن رەوانەى دادگا کران.

ئەو دوو کەسە دەستگیرکراوە لە دوای بردنیان بۆ دادگای ئێشکگری سزاکان، لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی رێکخستن" بڕیاری زیندانیکردن بۆ یەعقوب ئەڵماسی تەمەن ٧٣ ساڵ دەرکرا.

ژ.ت