بە دیمەن

دیمەنی تێکشکاندی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورک بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی تێکشاندنی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سوپای تورکی داگیرکەری لە لایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدییدا لە پێگەی هێرشکردندا بوو.

چالاکی گەریلا

لەو دیمەنەی کە لەلایەن گەریلا تیڤییەوە بڵاوکراوەتەوە، زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت چۆن ئەو ئۆتۆمبیلە زێپۆشەی سوپای تورکی داگیرکەر بە درۆنی کامیکازی یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە تێدەکشێندرێت.

دیمەنەکە:

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەم زانیارییەی بڵاوکردبووەوە:

"٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٦:٣٦دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی داگیرکەران کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو، بە درۆنێکی کامیکاز لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشمانەوە تێکشکێندرا."