دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە پێنجوێن خرایە خوارەوە
دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرە (سیها) کە لە نزیک گوندێکی ناوچەی پێنجوێنی باشووری کوردستان خرایە خوارەوە، بڵاوکرایەوە.
دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرە (سیها) کە لە نزیک گوندێکی ناوچەی پێنجوێنی باشووری کوردستان خرایە خوارەوە، بڵاوکرایەوە.
ڕۆژنیوز دیمەنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی بڵاوکردەوە کە ئەم نیوەڕۆیە لە نزیک گوندی سیاگوێزی سەر بە شارەدێی گەرمکی ناوچەی پێنجوێن خرایە خوارەوە.
لە هەواڵەکاندا دووپاتکرایەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە خراوەتەخوارەوە. هێشتا سەرچاوەکانی گەریلا لەم بارەیەوە لێدوانیان نەداوە.
بەگوێرەی ڕۆژنیوز، ئەمە ١٩ هەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کە لەلایەن گەریلاکانەوە دەخرێتە خوارەوە.