دیسان بناری قەندیل بۆردوومان کرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندی سلێی لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سلێیان لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد.

پەیوەست بە زیانەکانی بۆردوومانەکە زانیاری بەردەست نییە.

پاش ئەوەی دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی کانێ و سێگری لە دامێنی چیای مەتینا بۆردوومان کرد، ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە و بێستانەکانی گوندنشینان و سەدان دار سووتان.