دژی پیلانگێریەکانی پەدەکە پەرلەمانتارانی عیراق دوای لێکۆلێنەوە دەکەن

ژماریەک پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسێۆنە جێاوازەکانی عێراق لە دژی پێلانگێری و ساختەکارەیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمەوە کردویەتی داوی لێکۆڵێنەوە دەکەن و بە دەست درێژی بۆ سەر داموو دەزگای حکومی بە ناوی دەکەن.

ئێوارەی ئەمرۆ ژماریەک پەرلەمانتاری عێراق لە بەیانەمایدکدا کە ئاراستەی هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک کۆمار، دادگای فیدراڵ، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی نشتیمانی و نوێنەری نەتەوەی یەکگرتەکان کراوە لە عێراق داوی پێکهێنانی لێژنەیکی لێکۆڵینەوە دەکەن لە دژی ڕەشبگیری و هێرشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆسەر چالاکانی مەدەنی و بڵاکردنەوەی بایانامەی ساختە بەناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و بەکارهێنانی ئەو دامەزراوەیەی هەرێمی کوردستان بۆ بەرژەوندی شەخسی و حزبی.

هاوکات ئەو پەرەمانتارانە لە بایانامەکە ئاماژەیان بەوەش کردوە:" ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ساڵی (۲٠۱۱) بە یاسای ژمارە (٤) ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و پێنج ئەندامی هەیە کە یەکێکیان راوێژکارە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات و سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ە، بەڵام

ماوەی ساڵێک زیاترە ئەم ئەنجومەنە بێ راوێژکارە ئەویش بەهۆی ملاملانێی نێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی".

ئەو پەرلمانتارانە  داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هاوکات  داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ دەرخستنی راستییەکان.

دەقی بەیانامەکە وەک خۆی

بەرێز دەوڵەتی سەرۆک وەزیران

بەرێزان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران

بەرێز سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕال

بەرێز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق

بەرێز نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

 

سڵاو و رێز

ئێمە وەک ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە نوێنەرایەتی پارێزگا جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەکەین دەمانەوێت لە پێشهاتێکی ترسناک لە هەرێمی کوردستان ئاگادارتان بکەینەوە ئەویش بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستانە لە ململانێی حزبی و شەخسی بەمەبەستی سەرکوتکردنی نارەزایەتیەکان و دەنگە رەخنەگرەکان و تۆمەتبارکردنی لایەنێکی عێراقی بە هەوڵی تیرۆرستی.

دوێنێ لەژێر فشاری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوکرایەوە کە گوایە دوو هەوڵی تیرۆستی و تێکدەرانە پوچەڵکراوەتەوە و دەستی تۆمەت بۆ چەند لایەنێکی جیاواز درێژکراوە، لەوانە ژمارەیەک چالاکوان و کەسانی رەخنەگر کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات ئەژین. هەروەها بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بێ هیچ خستنەروی بەڵگەیەک باس لە تێوەگلانی لایەنی عێراقی دەکات لە هەوڵێکی تیرۆرستی لە هەولێر و دهۆک، ئەمەش بۆتە هۆی بلاوکرنەوە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیان.

دەمانەوێ سەرنجتان بۆ ئەوەش رابکێشین کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ساڵی (۲٠۱۱) بە یاسای ژمارە (٤) ی پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و پێنج ئەندامی هەیە کە یەکێکیان راوێژکارە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات و سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ە، بەڵام

ماوەی ساڵێک زیاترە ئەم ئەنجومەنە بێ راوێژکارە ئەویش بەهۆی ملاملانێی نێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نێوان سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی.

دوای بەدوای بەیانەکەی دوێنێ،  سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کە بریتین لە بەرپرسانی دەزگای زانیاری، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم و بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش بەیانێکی تر دەرئەکەن و ئاماژەوە بەوە کراوەکە بەیانەمەکەی دوێنێ ۲٦ ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٠ بێ ئاگاداری ئەوان دەرکراوە و بەهێچ شێوەیەک ئەوان ئاگادار نین و بونی هەوڵی تیرۆرستیش لە کوردستان رەتدەکەنەوە.

بۆیە ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاری بەرامبەر هاوڵاتیانمان

لە هەرێمی کوردستان وە بۆ رێگریکردن لە نانەوەی ئاژاوە و توندوتیژی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای حزبی داواتان لێدەکەین ڕێگربن لەبەکارهێنانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کوردستان لەلایەن حزبەکانەوە بۆ مەبەستی ململانێی ناوخۆیی و سەرکوتکردنی دەنگە نارازییەکان، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان.

لەگەڵ رێزی

۱.یوسف محمد صادق

۲.غالب محمد عەلی

۳.یوسرا رەجەب کمر

٤.هۆشیار عەبدوڵا

٥.ئەحمەد حاجی رەشید

٦.رێبوار کەریم مەحمود

۷.سەرکەوت شەمسەدین

ڕ.ح