فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر ئاسمانی مەخموورەوە دەسووڕێنەوە

لە سەرلەئێوارەوە فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر ئاسمانی مەخموورەوە دەسووڕێنەوە.

لە سەرلەئێوارەوە فڕۆکە جەنگیەکان بەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) دەسووڕێنەوە.

نازانرێت فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، عێراق یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشن.

دوای ڕاگەیەنراوەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە کە وەک پەیامی شەڕ لێکدرایەوە و لێدوانی کرمانج عەبدوڵلا بەپرسی لقی ٢٣ی پەدەکە لە مەخموور کە کەمپی پەنابەرانی کردبووە ئامانج، جموجووڵی فڕۆکەی کەشف زیادی کردووە.

شایەنی بەبیرهێنانەوەیە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگیەکانی تورک چەندین جار کەمپی پەنابەرانی مەخمووریان بۆردومان کرد و زیاتر لە ١٠ کەس مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

ف.ق