فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک قەندیل و خواکورکیان بوردومان کرد

هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی قەندیل و خواکورکی بوردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا:

لە بەرواری ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێرەکانی نێوان ١٦:٥٠-١٧:٣٠ خولەک ناوچەی شەهید هارون، گوندەکانی رەژوکەریان و ئەستێرۆکانی سەر بە گەلی سوورەدیێ سەر بە قەندیلیان بوردومان کرد.

هەمان رۆژ واتە ١٩ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٢:٤٠-١٤:١٠ خولەک ناوچەی کاتوی سەر بە هەرێمی خواکورکیش بوردومان کرا."

ز.ش