فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری دهۆکیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری دهۆکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد.

کەمێک پێش ئێستە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەکانی نهێلی و سەرگەلیان لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

هێشتا زیانەکانی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکراوە.