فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی سەربە دهۆک-یان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەری گوندی ئەرەدەنا لە ناوچەى سەرسینگی دهۆک بۆردومان کرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بەردەوامە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک گوندی ئەرەدەنای سەر بە ناوچەى سەرسینگ لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.

ناوچە بۆردومانکراوەکە نزیکە لە چیای مەتینا و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشانەوە لە بەردەستدا نین.

ژ.ت