لەسەر کامپی مەخمور سوڕانەوەى گوماناویی فڕۆکە هەیە

فڕۆکەیەکی نەناسراو بە ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێتەوە.

فڕۆکەیەکی نەناسراو، کە دیار نییە فڕۆکەى چ وڵاتێکە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)دا دەسوڕێتەوە.

فڕۆکەکە تەنیا بەسەر کەمپەکەدا دەسوڕێتەوە و بە دووکەڵ نیشانەی خڕ و بازنەیی دروست دەکات. سوڕانەوەی فڕۆکەکە بەسەر کەمپەکەدا بووەتە جێگای سەرنج و گومانی هاووڵاتیی ناو کامپەکە.

ئەوە لە کاتێکدایە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە سەر کامپەکەوە هەیە.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژی ١ی شوباتی ٢٠٢٢دا کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور)یان بە چڕی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی هێزەکانی خۆپاراستنی مەخمور، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردا، ٢ ئەندامی هێزەکانی خۆپاراستنی مەخمور شەهید بوون و دەیان هاووڵاتیی کامپەکەش برینداربوون.

ژ.ت