فەرماندە و پێشەنگی سەردەمیی؛ ڕۆستەم هەمدەم

گەریلای بوێر ڕۆستەم هەمدەم بە بوێری و مەزنترین فیداکارییەوە لە زینداندا لە دژی هەموو هێرشەکانی دووژمن دەوستایەوە و دەبوو بەدەنگی ئازادی. بەو فیداکاریییەوە هێڵی مەزڵوم و کەماڵەکان لە خۆدا ناونیشین دەکات.

فەرماندەی سەردەمی ڕۆستەم هەمدەم

گەریلا ڕۆستەم هەمدەم کە ناوە ڕاستەقینەکەی سەدات ئۆزانە لە گوندی خارسێی ناوچەی تیلەی موش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا دێتە دنیاوە. هاوشێوەی هەموو منداڵانی کورد، هەر لە منداڵیییەوە ئاشنای حەقیقەتی دووژمن و سیستەمی فاشیستیانەیی دەسەڵاتداری دەبێت. لەگەڵ گەورەبوونییدا زیاتر لەگەڵ حەقیقەتەکانی کۆمەڵگەیی داپڵۆسێنرا لە بەهاکان ناکۆک دەبێت و لێگەڕیینەکانی بۆ ئازادی زیاتر دەبێت. لە کاتی خۆێندی زانکۆدا لەڕێگەی چەند هەڤاڵێکییەوە ئاشنای پەکەکە دەبێت. لەو چرکەساتانەوە دەستپێکێکی نوێ بۆ ژیانی ئاوا دەبێت و حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کاریگەرییەکی قوڵ لەسەر کەسایەتی وی دادەنێت. لەم سەروبەندەدا وەک گەنجێکی کورد زۆر چالاکانە بەشداری کارە ڕێکخستنییەکان دەبێت. 

گەریلا ڕۆستەم هەمدەم لە چوارچێوەی "هەڵمەتی ئیدی بەسە" دا لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ دەستگیر دەکرێت و دواتر دەخرێتە زیندانەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٠دا لە زیندان بڕیاری بەشداریکردن دەدات و بەم ئامانجەوە بەشدار دەبێت. ئیدی لەوە بەدواوە بینینی چیا ئازادەکانی کوردستان و بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلادا دەبێتە خەونی ئامانج بۆ داڕێژراوی ئاییندەی. دڵسۆزیییەکانی بە ئازادی وڵات سات بە سات کەسێتییە ئازادیخوازەکەی بەهێزتر دەکات. وێڕای هەموو سەختی و فشارەکانی زیندان، بەڵام هەرگیز کەسایەتی عەگیدان ناکەونە ژێر کاریگەریی ئەو سەختی و زەحمەتییانەوە و هیچ نییە و ناتوانێت تا ئەوەی ملکەچ بە خواستی دووژمنیان بکات. 

گەریلای بوێر ڕۆستەم هەمدەم بە بوێری و مەزنترین فیداکارییەوە لە زینداندا لە دژی هەموو هێرشەکانی دووژمن دەوستایەوە و دەبوو بە دەنگی ئازادی. بەو فیداکاریییەوە هێڵی مەزڵوم و کەماڵەکان لە خۆدا ناونیشین دەکات. بەبێ هیچ ملکەچ بوونێک بۆ دووژمن ماوەی ٩ ساڵی تەمەنی لە زینداندا تەواو دەکات. دوای نۆ ساڵ زیندانی لە ساڵی ٢٠١٨دا گەریلا ڕۆستەم هەمدەم ڕاستەخۆ ڕوودەکاتە چیا ئازادەکانی و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. وی شەڕڤانێتی و گەریلایەتیی لە گۆڕەپانی گارە دەستپێدەکات و ئەزموونی شەڕڤانی کۆدەکاتەوە. دوای ئەوەی پەروەردەی پراکتیکی چەکی مامناوەند تەواو دەکات، ئیدی بە بوێرییەوە خەباتە کردەییەکانی دەستپێدەکات. 

گەریلا ڕۆستەم هەمدەم جارێکی دیکە لەسەر داوای پارت دەچێتە ئەکادیمیای شەهید حەقی کارەر و دواتر دەڕواتە گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لەوێ بە بوێری فەرماندەییەوە لە کۆی چالاکییەکاندا پێشەنگایەتی دەکات و ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕێت. دوای چەندین چالاکی کاریگەر و جەرگبڕ، گەریلا ڕۆستەم هەمدەم لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤دا لەگەڵ یەکبوون شۆڕشی هاوڕێگەییدا دوایی شەڕێکی سەخت لە دژی هێرشی دووژمن لە گۆڕەپانی مەتینا تا دوا هەناسەییان دەجەنگن و بە بوێرییانەوە بەشداری کاروانی نەمری شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەبن. 

گەریلا ڕۆستەم لە چەند ساڵی ژیانی گەریلایەتییەدا بە بوێری و تێکۆشانەکانییەوە چەندین بەهای لە خۆدا ئافراند. یەكێک لەو یادەوەرییە پیرۆزییانەی لە دوای خۆی جێیهێشتووە، بیرهێنانەوە و ساتەکانی ژیانی گەریلایەتیی وییە. گەریلا ڕۆستەم لە دەفتەری یادەوەرییەکانییدا بە نوسینەوەی سەرگوزشتەکانی خۆی میراتێکی جێهشتووە کە هیچ کاتێک گوتن و یادەوەرییەکانی لەبیرنەکرێت و بۆهەمیشە زیندوو بێت. 

سەنگەرگرتنی شاراوە 

وەرزی هاوین لە کۆتاییەکانی خۆییدا بوو. ڕۆژانی جەژنی ژیانەوە بوو. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا قۆناغێک کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ەوە دەستی پێکردبوو وەرچەرخابووە سەر شۆڕشی گەلان. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ساڵوەگەڕیی نوێی ئەم جەژنە پیرۆزە بوو. دووژمن دەیوست لە ڕۆژانێکی لەم شێوەیەدا ڕیشەکێشمان بکات و ڕووحی ١٥ی ئاب بنێژێت. بەڵام ڕووحی بەرخۆدانی هەڵمەتەکە و جەژنی ژیانەوە، کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر گەلەکەمان دانابوو. جارێکی دیکە ڕوحی عەگیدی و بەرخۆدان لە کورستاندا ژیایەوە. لە ئێستاشدا ڕوحی ئەم بەرخۆدانە لە سەرکەوتندا ئەزموون دەکرێت. بە سەدان و هەزاران عەدوولە و دەروێش دڵسۆزیی خۆیان بۆ هێڵێ بەرخۆدانی ڕزگاری دەنوێنەوە. ئەمەش دەربڕی ئەوەیە تا ئەم روحە لە کوردستاندا هەبێت، هیچ ئیمکانێکی لە ناوبردنی نییە. 

بە بونیادنانی ئەم ڕوحە پێویستە ڕوون و ڕەوان بێت کە خواستە لە ناوبردنەکانی دووژمن تەنها خەیاڵ پڵاوییە. دوێنی هەبووین، ئەمڕۆش دەبین و بۆ هەمیشەیش هەر دەبین. وەک گەریلا هەموو ساڵێک لەسەر یادکردنەوەی ئەم جەژنە چالاکی بە ڕوحی عەگییدییەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم حەماسەتەمان سەرکەووتن بەهێزتر دەکات. 

وەک یەکینە جوڵاوەکان، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دووژمن و نۆکەرەکانیان خواستەکانمان بۆ ڕۆشتنەسەر جێگاکانی دووژمن درووست بوو. بەم پێیە وەک یەکینە لە ڕووی پێشخستنی تاکتیکی و شێوازی چالاکی کردندا هەمیشە خۆمان ئامادە دەکرد. دواتر لەسەر بنەمای بەڵێکردن بۆ خواستەکانمان چوینە سەر جێگەکانی دووژمن، بەرەبەیان جموجۆڵێکی نائاسایی لە کەمپەکە دەستی پێکرد و وردە وردە بەسەر جێگەکانی دووژمندا بڵاوبووینەوە. 

 

لە چاو هەڤاڵانی دیکەدا زۆر ئەزموونم نەبوو. تەواوی ئەو هەڤاڵانەی لە تیمەکەمەدا جێیان دەگرت، هەموویان هەڤاڵانی کۆن و خاوەن ئەزموون بوون. بە تایبەتی لە هێرش و تەکنیکە پێشکەوتووەکانی دووژمن، جوڵەکانمان چۆن پێشبکەوێت دەیانزانی و بەوپێیە مامەڵەیان دەکرد. منیش هەوڵمدەدا شێوازی جوڵەی گەریلا لە خۆمدا پەرە پێبدەم و فێربم. ئەم چوونەم بۆ گۆڕەپانیش دەرفەتێکی بە نرخ بوو.

ئیدی گەرمای گۆڕەپان شکابوو، فێنکی ئێوارە هاتبوو، ئەو شوێنەی کە بۆی دەچووین زۆر دوور نەبوو، بەڵام تەنها هەڤاڵ دیرێن ڕێگاکەی دەزانی. لە هەردوو دیوی ڕێگاکەدا دۆڵ و دارستان هەبوو. گۆڕەپانێکی بێهاوتا بوو کە خۆی لێ دەئاڵاندین و لە باوەشی دەگرتین.

هەڤاڵ دیرێن زۆر بەخێرایی دەڕۆشت و نەمانتوانی پێی ڕابگەین. هەر جارێک بە بانگکردن دەگەشتینە یەکتر. چەندە خولەک جارێک من و هەڤاڵ دێرسیم دەکەوتین. ماوەیەکی زۆر بوو لە زیندان بووم، ئەزموونێکی زۆرم لە چیادا نەبوو. هەروەها ئەمەش شتەکانی قورس کرد. هەڤاڵانی ژن زۆرجار هەوڵیان دەدا چەکەکەم هەڵبگرن، بەڵام وتم دەبێت خۆم هەڵیبگرم.

درەنگانی ئێوارە گەیشتینە شوێنی مەبەست. ماندوێتی ڕێگە کاریگەری زۆری لەسەرم هەبوو. یەکەمجار بوو ڕووبەڕووی ڕێپێوانێکی لەو شێوەیە بوومەوە. هەرچەندە ڕێپێوانەکە بۆ من سەخت بوو، بەڵام نەوستام و بەردەوام بووم. بێگومان ئەم ئەزموونە زۆر شت بە مرۆڤ دەبەخشێت. بەم جۆش و خرۆشەوە هەڤاڵان بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵ دەبوون. ئەمەش ساتێک بوو لە یادەوەرییەکانی سەرەتای پراکتیکمدا. من باوەڕم وایە ئەم قسانەم بۆ ئایندەیەکی ئازاد دەگوازرێنەوە. ئەمڕۆ چۆن بووم، لە داهاتوودا چۆن دەبم.

چالاکییەکانی پێش چالاکی

هەمیشە پێش ئەوەی چالاکییەکان ئەنجام بدرێن پاشان لەسەریان دەنوسرێت یان ئەنجامەکانی دابەشدەکرێن، بەڵام من ئەم ڕێسایە بەم نووسینە پێشێل بکەم و ساتەکانی پێش چالاکیەکە دەنوسم. لە ڕۆژانی کۆتایی مانگی ئابدا، تیمێکی هەڤاڵان کەوتنەوە جووڵەوە. دوو کاتژمێر لە ڕۆشتن گەشتینە شوێنی چالاکیەکە. چەند دۆل و گردمان لە دوای خۆمان جێهێشت. بەبێ ئەوەی ماندوویی ڕێگە کارمان لێ بکات، بە خۆشی و جۆشەوە ڕۆشتین بەرەو شوێنی دووژمن. هێواش هێواش ڕۆژ ئاوا دەبوو و زەوی تاریک دەبوو. لە شوێنێکی سەلامەت وەستاین، بەڵام ئەو شوێنە زۆر گونجاو نەبوو بۆ مانەوە. تاوەکو بەرەو بەیانی بە ئاگا ماینەوە. ئەو ڕۆشتنە هێندەی ڕێپێوانێک ماندووی کردین، بەڵام سەرەڕای ئازارەکانی پشت و قاچمان زۆر لە بیری خۆماندا نەبووین. هەموو بیرکردنەوەکانمان تەرخانکرابوو بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکە و کەشفکردنی گۆڕەپانەکە.

ڕۆژی دواتر وەک چۆن خۆر تیشەکەکانی بڵاو دەکاتەوە و هێواش هێواش ڕووناکی خۆی بڵاو دەکردەوە، هەستاین و یەکسەر بەرەو شوێنی کەشفەکە ڕۆیشتین. بە تایبەت شێوازی ئەنجامدانی کەشفەکە چۆن پێشبکەوێت، بەیەکەوە باسمان کرد. وەک ئەوەی دەیگوت دووربین نییە، دووربین بوو، مایکرۆفۆن بوو. ئەوی تریان بەردەوام دەبوو لە قسەکردن. هەر کام لە ئێمە بیرۆکە، بۆچوون و پێشنیاری جیاوازیان هەبوایە ئاماژەمان پێ دەکرد و بە گفتوگۆ دەوڵەمەندمان دەکرد. چوار هەڤاڵ بووین، دوو ژن و دوو پیاوبووین.

لە دوای کەشفکردنەکە گەڕاینەوە بۆ شوێنکی سەلامەتتر. بە تایبەت بۆ شوێنی حەوانەوە لە شوێنەکەی دیکە باشتر و گونجاتر بوو. بەم پێیە شوێنی خۆمان چاکرد و سەرنجمان لەسەر ئەنجامەکانی کەشف و جموجۆڵەکانی دوژمن بوو. لەوێشدا هەر هەڤاڵێک بیرۆکە و پێشنیارەکانی پەرەپێدا کە چۆن بتوانرێت جوڵەکانی دووژمن و شێوازی لێدانی کاریگەر باشتر بکرێت. لەو کاتەدا بەو هێزەی کە هەمبوو توانیم بەشدارییەکەی باشتر پەرە پێبدەم. لەو ساتانەدا هێزی بیرکردنەوەت زیاتر دێتە گۆڕەپانەکەوە. لە هەموو وردەکارییەکانی ژیاندا، بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بەلای تۆدا تێپەڕێت، تێبینی دەکەیت، هەستی پێ دەکەیت. من خۆم وا بووم. لە لایەک وردبوونەوەکانم لەسەر کەشفکردنی دوژمن بوو، لە لایەکی ترەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەگەر چالاکییەکە ئەنجام بدرێت چۆن بەشداری بکەم. لە ڕاستیدا دەیان پرسیاری لەم جۆرە لەسەرمدا گەڵاڵە بوو. باشترین شت ئەوە بوو بێ دوو دڵی متمانەم بە خۆم و هەڤاڵانم  هەبوو. دەمزانی کە ئەوان تەواوکەرمن.

کاتێک ئەو ڕاستیانەی هەڤاڵێتی و ژیان لەو ساتانەدا خۆی لە مرۆڤ دەئاڵێنێت، ئەوکات مرۆڤ باشتر دەتوانێت لە هەبوونی تێبگات. چونکە تۆ لەوێ تەنها نیت، هەڤاڵ و عەگیدەکانی داهاتووت لەگەڵدایە. بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی لەوانەدا بە باشی پەرەبسێنێت، دەبێت هیچ نیگەرانییەکت بۆ دروست نەبێت. متمانەت بەخۆت، بە هەڤاڵەکەت بە سەرکەوتن متمانەت هەبێت. کاتێک ئەم هێزەی عەقڵ کاریگەری لەسەرم هەبوو، لەو کاتەدا گوتم، بە سەرکەوتوویی ئەم ئەرکی کەشفە ئەنجام دەدەین.

هەرچەندە ئامانجمان لەوێدا کەشفکردنی دوژمن بوو، بەڵام هەستم دەکرد وەک ئەوەی لە چالاکییدا بم و شەڕ دەکەم. بەو جدیەتەوە لێی نزیک دەبوومەوە. لە شەڕی گەریلادا بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، چالاکییەکە پێش چالاکییەکە سەردەکەوێت. کاتێک کە چالاکییەکەی مرۆڤ سەرکەوتوو بێت، ئەوا ئەو کات کە دەتوانیت بە توندیتر لە دووژمن بدەیت. بێگومان نەک هەر چوون بۆ ئەرکێکی کەشفبوو بەم شێوەیە، هەموو جموجۆڵە گەریلاکانیش بە ئامانجێکەوە ئەنجام دەدرێن. ئەگینا مرۆڤ ناتوانێ پێی بڵێت گەریلا. کاتێک باسی گەریلا دەکرێت، شاراوەیبوون، بوێری و چەندین تایبەتمەندی دیکەی وەک ئەمانە دێتە بیری مرۆڤ. هەربۆیە لە هەموو هەلومەرجێکدا بە پێی ئەوە خۆی بە ڕێکخستن دەکات و چالاکی دەکات.

وەک ئەنجام زۆر ئەزموون و یادەوەریم لەوساتەندا پەرەی سەند. بێگومان هەرکەشفێکی سەرکەوتوو، چالاکییەکی سەرکەوتوو بەدی دێنێت. لێرە دەتوانم بڵێم ئەوکەشفەی کردمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجامی گرت.