فەرمانداریی هەرێمی سەرحەد، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "با هیچ کەسێک شەرەفی خۆی بە چەند فلسێک نەفرۆشێت، سیخوڕێتی قبووڵ نەکات و شەرەفی خۆی نەفەوتێنێت".
ئەو ڕاگەیاندراوەی ئاراستەی گەلی وڵاتپارێزی بازید کراوە، دەڵێت:
" هەموو ئەو هێزە داگیرکەرە سەردەستانەی لە مێژووی کورد و کوردستاندا درێژەیان بە سەردەستی خۆیان داوە، هەرگیز نەیانتوانیوە بەسەر بیری جڤاکبووندا زاڵبن. لەو قۆناغانەی کە دەوڵەتانی داگیرکەر سەردەست بوون، جڤاکی ئێمە بە زمان و چاند و بەها مرۆییەکانی خۆی جەوهەری خۆی پاراست و تەسلیم نەبوو. بەڵام لەگەڵ سیستەمی سەردەست و کۆڵۆنیاڵیستی سەرمایەداریی و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دژی گەلەکەمان، دژی مێژوو و چاند و هەموو بەهاکانی ژیانمان و پیرۆزییەکانمان، کۆڵۆنیاڵیزمی زەینی پێکدێت، کە هەرگیز لە مێژووی ئێمەدا ئەزموون نەکراوە.
ئەمڕۆ سیستەمێک لەسەر ڕێبەرێتیمان پیادە دەکرێت، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، نموونەی نەبووە. ستەم و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان پیادە دەکرێت. لەسەر خاک و مێژوو و چاندی ئێمە، سیاسەتی تاڵان و قڕکردنی مەزن پیادە دەکرێت. لە شوێنێکی وەک بازید، کە ڕێبەر ئاپۆ یەکەم هەڵمەتی کوردستانی تێیدا پێکهێنا و تۆوی دەسپێکی تێکۆشانی ئازادی تێدا چاند، لە ڕێگەی خیانەت و سیخوڕییەوە هەوڵی سەپاندنی بێ متمانەیی و قبوڵکردنی شتە سەپێنراوەکان دەدرێت. نابێت یاخیبوون و بەرخۆدانی چیای ئاگری لەبیر بکەین کە لە مێژووی ئێمەدا لە دژی ستەم پەرەی سەند. پاش شەهیدبوونی بروی هەسکی تێلی، ئێسک و پروسکی مرۆڤەکانمان کە لە گەلی زیلان و گەلی زەمیان کوژران، هێشتا بەئازارن. ئەو جەلادەی ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا، سیستەمی داگیرکەری تورکی قڕکەر بوو. پێویستە گەلەکەمان بەرامبەر درۆکانی شەڕی تایبەت و سایکۆلۆژی ڕژێمی فاشیستی هۆشیار بێت، کە ئاکەپە – مەهەپە نوێنەرایەتی دەکات. نابێ کەس شەرەفی خۆی بفرۆشێت، با کەس سیخوڕی زۆرەملێ قبوڵ نەکات و شەرەفی خۆی بۆ چەند فلسێک نەفەوتێنێت.
لەسەر هێرشی ساکا گەمەی قێزەون پیادە دەکرێت
پێش هەمووان، پێویستە عەشیرەتی ساکا لە سیاسەتی شەڕی تایبەت و درۆ ئاگادار بن. وەک دەزانرێت بروی هەسکی تێلی لە عەشیرەتی ساکایە. عەشیرەتی ساکا بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەری و قڕکردنی فاشیستی تورک لە سەرهەڵدانی چیای ئاگری بەرخۆدانێکی مێژوویی و شایستەیان نیشان دا و سوپای داگیرکەری تورکیان تێکشکاند. ئەم بەرخۆدانە مێژووییەی عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێز، کە پێشەنگایەتی سەرهەڵدانی مێژوویی چیای ئاگری کرد، هەمیشە لە مێژووی کوردستاندا بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکرێتەوە و بۆ هەتا هەتایە لە یاد دەمێنێتەوە. ئەمڕۆ ڕژێمی فاشیستی تورک بە شێوازی جیاواز هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێزمان دەدات. هەوڵ دەدات هەندێک کەسی لاواز و لەرزۆکی ناو عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێز بکاتە سیخوڕی و کۆنترا و ناوبانگی وڵاتپارێزیی مێژوویی عەشیرەتی ساکا لەکەدار بکات. دوژمن ئەم سیخوڕانە دەنێرێت بۆ هەرێمەکانی گەریلا، ئەوانیش شوێنیان دەکەون و داوایان لێدەکەن شوێنەکانیان بۆ دەستنیشان بکەن. ئەمانە بەدوای خێروبێردا دێنە چیاکان و دەیانەوێت دڵی دوژمن لە خۆیان ڕازی بکەن. ئەم گەمە قێزەونە بەتایبەت لەسەر عەشیرەتی ساکا پەیڕەودەکرێت.
ئەو کەسانەی سیخوڕێتی دەکەن
دەمانەوێت ناوی ئەو کەسانەی کە کۆنترایی و سیخوڕێتی دەکەن و لای ئێمە ئاشکرابوون، بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان بڵاوبکەینەوە. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان و بەتایبەتی عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێز ئەم سیخوڕانە لەخۆ نەگرێت کە شەرەف و کەرامەتی بە چەند فلسێک فرۆشتووە و چوونەتە خزمەتی دوژمنەوە. لە گوندی زۆراڤا موسا ئەڤرەش، محەمەد میرۆ بە محەمەد ئاشان دەناسرێتەوە، عەلی ئەرسین و موختاری گونگۆرێن، زەکی چەتیز، ئەم کۆنترایانە سیخوڕێتی بۆ دوژمن دەکەن، تاوانیان دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلی وڵاتپارێزمان ئەنجامداوە، با بە زووترین کات لەم خیانەتە پاشگەزببنەوە، داوای لێبوردن لە پارتەکەمان و گەلی وڵاتپارێزمان بکەن. درەنگ یان زوو، گەریلاکانی ئازادی و گەلی وڵاتپارێزمان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.
با گەلەکەمان جێگەی ئەو کەسانە نەکاتەوە
ئەگەر بۆ ماوەی سەدەیەکە ئاگری ئازادی لەسەر چیای ئاگری نەکوژاوەتەوە و گڕ دەسێنێت، وە گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤٠ ساڵە بێ پچڕان شەڕ دەکەن و ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە بەردەوامە، ئەوە لە سایەی وڵاتپارێزیی پتەوی گەلی بازید و عەشیرەتی ساکایە. تەنانەت ئەگەر ئەمڕۆش کەسانێکی بێشەرەفی لەم جۆرە دەربکەون کە شەرەفی خۆیان پێشکەش بە دوژمن دەکەن، لەو باوەڕەداین، گەلی وڵاتپارێزمان ئەو کەسانە ئاشکرا دەکەن و خاوەندارێتی لە ئەرکی خۆیان دەکەن.
بەو تێکۆشانەی لەپێناو گەلی ئازادیخواز ئەنجامی دەدەین، سەرفرازین
هەر تاکێکی هێژای بازید و عەشیرەتی ساکای وڵاتپارێز، لە مێژووەوە تا ئێستا، هەڵوێستی وڵاتپارێزانە و شەرەفمەندانەی بەرامبەر بە دوژمنی قڕکەر نیشان داوە. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیاکانی سەرحەد، سەربەرزین بەوەی لەپێناو گەلێکی وەها شەرەفمەند و ئازادیخوازدا فیداکارانە تێدەکۆشین. ئێمە شانازی دەکەین کە ڕۆڵەی گەلێکی ئازای وەک ئێوەین. بەو شانازی و شەرەفەی کە هەستی پێدەکەین بۆ متمانەی گەلی ستەملێکراوی کوردمان، ڕایدەگەیەنین کە تێکۆشانی ئازادیمان هێندەی تر مەزن دەکەین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین، هەروەها بە ڕێزەوە سڵاو لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین".