فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەهۆی چالاکیە سەرکەوتوەکانی هێزەکانی گەریلا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ فەرماندەیی گواستنەوە و ئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا نارد.
لە پەیامەکەدا هاتووە، " لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست، لەبەرانبەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین، هێزەکانی گەریلامان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە رۆحێکی فیدایی ئاپۆیی هەموو رۆژێک گورز لە دوژمن دەدەن. گەریلا قاڕەمانەکانمان لە تونێلەکانی شەڕ بە تاکتیکی خوڵقێنەر گورزی گەورە لە دوژمن دەدەن و رێگە لە پێشڕەوی دوژمن دەگرن. تیمەکانی پرۆفیشناڵی ئێمە بە رێبازی لێدانی ئاپۆیی، چالاکی سەرکەوتوانە ئەنجام دەدەن و سوپای تورکی فاشیست دەشکێنن. سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی تەکنیکی شەڕ و چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانمان بەکاردەهێنێت، بەڵام بێچارە بووە. شێوەی شەڕی سەرکەوتووی هێزەکانی گەریلامان لە ئاڤاشین و زاپ نیشان دەدات، لەو هەرێمانە دوژمن لەنێو زوڵکاوێکی گەورەدایە.
دوایین جار شەوی ١١ی ئایار لە گردی شەهید شاهینی هەرێمی زاپمان، هێزەکانی پرۆفیشناڵی گەریلامان، هەلیکۆپتەرێکی ستورسکی سوپای داگیرکەری تورکیان خستە خوارەوە کە ئەوەش ڕێبازی لێدانی ئاپۆیی جارێکی دیکە خستە بەرچاو. پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی شەرظان و فەرماندەکانمان دەکەین کە لەسەر بناغەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لەدژی دوژمن بە رێبازی فیدایی شەڕ دەکەن، هەموو رۆژ گورز لە دوژمن دەوەشێنن، تێکچوونی دوژمن نزیکە و بە شێوەیەکی باڵا ئەو چالاکی و زۆر چالاکی سەرکەوتوانە ئەنجام دەدەن.
ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە ئیستا بەدواوەش تاکتیکی گەریلای دەوڵەمەند و لەسەر بناغەی رۆحی هێرشی بەرزی شەهیدە قاڕەمانەکانمان، لە چالاکیەکانی دژی سوپای فاشیستی تورکدا سەرکەوتنی گەورەتر مسۆگەر دەکەین. ئەو هەڤاڵانەی کە لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین بە فیداکاری و بوێریەکی گەورە شەڕ دەکەن، هەمووان بە رێز و خۆشەویستەوە سڵاویان بۆ دەنێرین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
ف.ق