فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە) بە ڕاگیندراوێک ١٠مین ساڵیادی شەهیدبوونی سمکۆ سەرهەڵدانی فەرماندەی یەرەکەی بەبیر هێنایەوە.
ڕاگێندراوەکەی یەرەکە بەم شێوازەیە
لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان.
لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان و لە کەسایەتی ئەوەدا قەرەمانی حەماسەتی قەندیل و هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە ڕێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە. لە ساڵی دەیەمیندا پەیمانی ئەوە دەدەین بۆ سەرخستنی تێکۆشان و ئامانجی بە هێزتر تێکۆشان دەکەین.
وەک دەزانرێت لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناوی بەهاری عەرەبی قۆناغێکی نوێ دەستی پێكردە، بە تایبەتی سیستەمی ستاتۆ پارێزەکان و دەوڵەت نەتەوەکان هەرێمەکە لە جێاتی چارەسەکردنی کێشەکان، هەر دێت زیاتر هەموو دەوڵەمەندیەکانی و نرخەکان پێشکەشی هێزەکانی سەرمایەدار دەکەن، لە قۆناغێکی وادا بە فکرە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان وەک بەدیل هاتە پێشەوە، بۆ ئەوە مەبەستەش نزیکەی ٤٠ ساڵە لە کەسایەتی گەریلاو گەلی کوردستاندا تێکۆشانێکی بێ وەستان بەرێوە دەچێت، بە تایبەتی بەشداریکردنی گەلی عەرەب، ئەرمەنی، ئاشوری، تورکومان و بەشی ئەنتەرناسیۆنالێست شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهات، لەپێش ئەوە گەلی ستەم دیدەی تونس، لیبیا، میسڕ و وڵاتانی تر و بەرخودانی گەلان بە گەیشتە لوتکە، بەڵام لەبەر ئەوەی خاوەنی بەدیل و پێشەنگی ڕاست نەبوون، ئەوە سیستەمانەی کە دروستیان کرد کێشەکانیان قوڵتر کردەوە لەوە زیاتر ئەنجامێکی لەگەڵ خۆی نەهێنا، لە لایکی ترەوە لە کەسایەتی شەڕڤانانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، تورکومان لە سوریا سیستەمێک کە خۆی دەسپێرێتە گەلان ئاواکرا، بێگومان بۆ ئەوەش قوربانی گەورە دراوە و دەستانی مێژووی تۆمار کران.
بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١١ سیستەمی دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکە کە ژیانیان لە گەلانی ناوچەکە تێکداوە کەوتنە ترس و خەوفێکی گەورە بۆیە وێرای ئەوەی خاونی ناکۆکیکی قوڵ بوون لەگەڵ یەک، بەڵام لە بەرامبەر تەڤگەری ئازادی کە تا دەهات گەورەتر دەبوو ئەو دەوڵەتانەی هێنایە لای یەک. لەبەر ئەوە دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک و ئیران بە ێکەوە هەوڵیاندا تەڤگەری ئازادی لە ناوببەن، بۆ ئەوەی گەلانی هەرێمەکە بەتایبەتیش گەلی کورد بێ پێشەنگ بهێڵن. بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە هەموو تەکنیکی خۆی بە ژمارێک سەرباز کە سەدان جار لە ژمارەی گەریلا زۆرتربوو هێرشیان کردە سەر قەندیل بە ئامانجی ئەوەی ناوەندی مێشکی گەریلاکانی ئازادی لە ناوببەن.
بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ژیر فەرماندەی فەرماندە سمکۆ سەرهەڵدان بە ژمارێکی کەمی گەریلا بەڵام بە تێکۆشانێکی نوێ بە تەکتیکی دەوڵەمەند و فیداکاری نەیان هێشت پلانی داگیرکەران پێک بێت و چیاکانی ئازادی کوردستان داگیرکەر بکەن.
سمکۆ سەرهەڵدان یا خود بە ناوێکی تر مەجید کاوەیان، خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، هەر لە تەمەنێکی بچووکدا ڕاستی دووژمن دەناسێت دەکەوێتە لێگەرین، بەتایبەتیش کاتێک ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ دەستگیر دەکرێت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرهەڵدان دەکات و بە دەیان کەسیش خۆیان فیدا دەکەن و دەیان کەسیش لە لایەن سیستەمی قڕکەرەوە شەهید دەکرین، ژمارێکی زۆری گەنجی خاوەن ویژدان و ئەخلاق ئەو ئەو کردارانەی دووژمن قەبووڵ ناکەن ڕوو دەکەنە چیاکانی کوردستان بڕیاری تێکۆشان دەدەن، هەڤاڵ سمکۆش یەکێک لەو گەنجانە بوو کە لەوکاتە بە تەمەنێکی بچووک بەشداری تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکات، وێرای تەمەنە بچووکەکەی بەڵام کەسایەتێکی بە هێزی هەبوو هەر زوو خۆی پێشدەخات و دەبێتە خاوەن بڕیار ڕوو دەکاتە باکوری کوردستان بە تایبەتیش دەرسیم لەوێ ڕاستی دووژمن باشتر دەبینێت، لە هەموو بورادیکدا خۆی ئامادە دەکات لەسەر فکری ڕیبەر ئاپۆ خۆی پەروردە دەکات، هەم لە بواری گەریلایەتی سەرکەتوو دەبێت هەم ڕۆڵی پێشنەگێکی سەرکەتوو دەبێن و ئەرکی خۆی جێ بەجێ دەکات. یەكێک لەو گەریلایانەیە کە ڕوو دەکاتە بەحری ڕەش لەوێش گەریلایەتی بەرێوە دەبات، هەڤاڵ سمکۆ لەگەڵ ئەوەی زۆر گەنج بوو بەڵام وەک گەریلایەکی دەیان ساڵە هەڵوسوکەتی دەکرد و بۆ پێکهێنانی ژیانێکی ئازاد تێکۆشانی بەرێوە دەبرد و بەرپرسیارەتی زۆر گەورەی دەکردە سەر شانی و بە شێوازێکی سەرکەوتوو پێکی دەهێنا بۆ ئەوە گەریلا ببێتە وڵام هەمیشە لە لێکۆلێنەوەدا بوو.
بەتایبەتی لە گۆرەپانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانی هەموو لێوردبوونەوەکانی خۆی بە پارکتێک بکات و گەریلایەکی پرۆفیشناڵ ئاوا بکات، ڕەنجێکی گەورەی دا، دیسان دەربارەی چۆن بە ژمارەیکی بچووکی گەریلا لە دووژمن بدرێت، چۆن جوگرافیا بە قوڵی بەکار بهێنرێت لە شەڕی قەندیل پراکتیزەی کرد، لەبەر ئەوەش ئەمرۆ لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین لە شەخسی گەریلاکانی کوردستان بەرێوە دەچێت، ئێمە دەتوانین بڵێن تەواوکاری هەڤاڵ سمکۆ، لە هەموو چیاکانی کوردستان فکر و گەریلایەتی هەڤاڵ سمکۆ پێشنگایەتی دەکات، لە چوار پارچەی کوردستان بۆ بونیاتنانی نەتەوەیەکی دیموکرات و پارچەکردنی زهنیەتی دووژمن کە لە کوردستان ئاواکراوە تێکۆشان بەرێوە دەچێت.
لە لایلی دیکە هەڤاڵ سمکۆ، ژیانی گەریلا، فکر و ژیانی ڕێبەری ئاپۆ لە ناو کەسایەتی خۆی بەجێکردبوو، میلیتانێکی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ چۆن دەبێت، ئەویش بە هەموو ژیان و تیكۆشانی خۆی ئیسپاتی دەکرد، لەبەر ئەوە ئەو شەڕڤانانەی لە ژێر فەرماندەی ئەوەبوون بە گیان و ڕووح لەگەلێ بوون باوەڕیکی بێ سنوریان بە فەرماندەکەیان هەبوو. کە ئەمرۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڤاڵتی و گەریلایەتی بە شێوازێکی سەرکەوتوو پێک دێت، بە هۆی تەواوکاری هەڤاڵ سمکۆ دێت، فەرمادەی ئەو ئەمرۆ بۆتە هیوا بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی گەلی کورد. چۆن لە کەسایەتی فەرماندەی مەزن عەگید قۆناغێکی گەروە دەستی پێکرد بە هەمان شیوەی لە کە سایەتی هەڤاڵ سمکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەریلا ڕێبواری ڕێگای ئەوە، لەبەر ئەوە هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان نموونەی هەڤاڵ عەگیدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەو ڕوحە و باوڕیە گەریلاکانی ئازادی تێکۆشان بەرێوە دەبەن.
وەک دەزانرێت هەڤال سمکۆ سەرهەڵدان تەنها بۆ گەلی ڕۆژهەڵات بەڵکو بۆ گەلی کوردستان گشتی بۆ ژیانێکی ئازاد، دیموکراتیک بۆ گەلانی بندەست تێکۆشانی بەرێوەبرد و ڕویکردە بەحری ڕەش، وەک چۆن لە سەرەتای تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی هەڤاڵ حەقی قەرار لە بەحری ڕەش ڕویکردە کوردستان بۆ گەلانی بندەست و ژیانێکی ئازاد تێکۆشانی بەرێوە برد، لە کەسایەتی هەڤاڵ سمکۆشدا هەمان ڕووح جارێکی تر زیندوو بۆیەوە، بەهەمان شێوە لەو کاتانەی کۆتای هەڤاڵی گەورەی گەلەکەمان ڕێناس ڕۆژ هەمان ڕووح زیندوبویەوە لە چوار پارچەی کوردستان بۆ گەلانی عارەب، ئاشور، سوریانی و ئەرمەنی تێکۆشانێکی گەورەی بەرێوە برد و بەقارەمانی بەشداری کاروانی نەمران بوو.
بە هەمان شێوە چواری هەڤاڵی خۆمان لە ڕۆژهەلات، بۆ ئەوەی هێرشی دووژمن بشکێنن بۆ قۆناغەکە ببنە وڵام چالاکی فیداییان کرد، هەڤاڵ ساریا ئۆنور ، عەگید توشبا، شاهین دژرباون و تێکۆشین ڤیان بەبیر دێنینەوە.
ئێمە لەبەر ئەوەی خاوەنی ڕێبەرێکی ئایدەلۆژین، هەموو ڕۆژێک پێشنەگ و فەرماندەی خۆمان دروست دەکەین، دبینە ڕێبورای عەگید ئیلامی، هەوارام ئاویار، کاواندا ئاگر، ساریا ئونور و جیهان ئازاد.
لەبەر ئەوە لە سەر هێڵی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ، لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان بە شێوازێکی بەهێز تێکۆشان دەکەین و تێکۆشان گەورە دەکەین و سەردەکەوین. ئێمە لەسەر بنەمای سەرکەوتن بە تێکۆشان دەبینە وڵام بۆ بیرەوەری شەهیدانی خۆمان ، لەسەر ئەو بنەمایە لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ سمکۆدا، ئێمە هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە ڕێزداری بەبێر دێنینەوە، ئێمە دەڵین بە شێوازێکی گەورەتر ئامانجەکانی ئەوان بەسەر دەخەین، و بریارمان داوە تێکۆشانی ئازادی زۆر بە هێزە بەرێوە ببەین"
ڕ.ح