لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی ئەیالەتی ئامەددا ئاماژە بەمە کراوە:
"زانیارییمان بەدەستگەیشتووە لە ئامەد کەسانێک بە ناوەکانی فواد یەلچن و مورتەزا کارادەمیرەوە بە ناوی تەڤگەرمانەوە پارە لە خەڵکی کۆدەکەنەوە، بەڵام لە بنەمادا بۆ کاری سیخوڕییە، هەوڵدەدەن گەلی وڵاتپارێزمان فریووبدەن و خزمەت بە دوژمنانمان بکەن. پێویستە گەلی وڵاتپارێزمان بەرامبەر بەم جۆرە کەسان هۆشیاربن، باوەڕییان پێنەکەن و لە ناو خۆیاندا نەیانهێڵنەوە. لە ئێستادا فایلاتی ئەو کەسانەمان لایە کە لە هەرێمەکەدا خەریک کاری سیخوڕیکردن، بە دڵنیاییەوە بەبێ وەڵام نامێننەوە. دیاری دەکەین بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە بە شێوازی جیاواز زیان دەگەینن بە گەلی وڵاتپارێزمان و دەستیان بە خوێنی گەریلا سوورە."