هەروەها ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە باشووری کوردستاندا، “ده‌زگا هەواڵگرییەکان وڵاتانی دونیا و ناوچه‌كه له كوردستاندا هێلانه‌ی خۆیان داناوه.”
راگەیەنراوەکەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لەبارەی تیرۆرکردنی بەهرۆز رەحیمیی پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیەیە:-
"حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە دابینکردنی ئەمنیەت و سەلامەتی بۆ پەنابەرانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە تیرۆری پەنابەر بەهرۆزی رەحیمی: -
رۆژی چوار شەممە 14/7/2021 (بەهرۆزی ڕەحیمی) پەنابەری کوردی ئێران، لەگوندی (ژاڵە)ی نێوان سلێمانی و عەربەت لەکاتی چونی بۆ سەر کاری پاسەوانی، لەلایەن چەکدارێکەوە لەنێو ئۆتۆمبیلێکەوە دەدرێتە بەردەستڕیژی گولـلەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ژیان لەدەستدەدات.
بەهرۆزی ڕەحیمی ماوەی 10 ساڵە لەکوردستانی عێراق، زۆنی سەوز، لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی مەمرەو مەژی بەسەر دەبات. سەرباری سەختی ژیان و گوزەران و نائەمنی و زۆرجار فشاری دەزگاکانی ئاسایش لە گرتن و سوکایەتیپێکردنی په‌نابە‌رانی ئێرانی، هه‌میشه ترسیان لەوە هه‌بوه رادەستی جمهوری ئیسلامی ئێران بکرێنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە (بەهرۆزی ڕەحیمی)و دەیان پەنابەری دیکەی سیاسی لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران خۆیان ناونوسکردوەو لەچاوەڕوانی گەیاندنیانن بە وڵاتی سێیەم، بەڵام رێکخراوی ناوبراو نەك بێدەربەستە لەبەرامبەر رێزگرتن لە ماف و داواکارییەکانی ئەوان، بەڵکو بێدەنگ و نابەپرسانە بەرامبەر تیرۆریزمی جمهوری ئیسلامی ئێران کە هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ سەر ژیان و سەلامەتی پەنابەران، تائیستا دەستی ڕەشی ئەم دەسەڵاتە نەگریسە گەیشتۆتە گیانی سه‌دان هەڵسوڕاوی سیاسی په‌نابه‌رانی ئێرانی لەکوردستان. بێباكی ئه‌م ده‌زگایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئاستی ژیان و ئه‌منیه‌تی په‌نابه‌راندا به‌ڕاده‌یه‌كه كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌می باره‌گاكه‌یداو به‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه په‌نابه‌رێك ئاگری له خۆی به‌ردا، ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بون ئاگری جەستەی ئەو پەنابەرە بكوژێننه‌وه‌و بە داخەوە دواتر گیانی له ده‌ستدا.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەتوندی ئیدانەی تیرۆری (بەهرۆزی ڕەحیمی) ده‌كه‌ین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکارو هاوڕێیان و دۆستانی (بەهرۆزی ڕەحیمی) دەکەین و لەم خەمە قورسەدا لەپاڵیان ڕادەوەستین. به‌پێی هه‌مو پێوانه‌یه‌كی حكومه‌تی له دونیادا په‌نابه‌ران له هه‌ر وڵاتێك ده‌بێ ئاسایشیان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه بپارێزرێ. هه‌ربۆیه ئێمه حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس دەکەین لەدەستبەجێ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان، هاوکات پشتیوانی تەواوی خۆمان لە داواکارییەکانی پەنابەرانی ئێرانی بەرامبەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەردەبڕین و بەرپرسیان دەکەین لە ئەمنیەت و سەلامەتی ئەو پەنابەرانه. ئه‌ركی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشه بەرپرسیارێتی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئامن و ئاسایش بۆ پەنابەران و خێزان ومناڵیان له‌ئه‌ستۆ بگرێ تا ئه‌وکاته‌ی پرۆسه‌ی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم مه‌یسه‌ر ده‌بێ.
هاوكاتیش ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته په‌نابه‌رانی ئێرانی سه‌ر به هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسین زیاتر خۆیان بپارێزن و هیچ جۆره خۆشخه‌یاڵیه‌كیان نه‌بێ به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاسایشیان دابین بكات، له كاتێكدا كه ده‌زگاكانی موخابه‌راتی وڵاتانی دونیا‌و ناوچه‌كه له كوردستاندا هێلانه‌ی خۆیان داناوه."
ف.ق