هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه. گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار ئارین ده‌مهات له به‌ره‌ی به‌رخودان به‌شداره، سه‌ر هێرشه‌كان و به‌رخودانی گه‌ریلا قسه‌ی كرد.
ئارین ده‌مهات باسی له‌وه‌كرد، ده‌وڵه‌تی تورك كه هێرش ده‌كاته سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له لاوازترین كاتی خۆیدایه و به‌م جۆره قسه‌ی كرد: "سوپای تورك له دژی ئێمه له رێگه‌ی سه‌ربازه‌كانیه‌وه شه‌ڕ ناكات. بوێرییه‌كی به‌و جۆره‌ی نییه. ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی كیمیایی، فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ته‌قه‌مه‌نی هێرش ده‌كات. به‌و هێرشانه زیانی هه‌ره گه‌وره به سروشتی ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام با دوژمن باش بزانێتكه ئیتر كۆتاییان هاتووه، سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلا زۆر نزیكه.
ئه‌و به‌رخودانه‌ی كه ئێستا له چیاكانی كوردستان ده‌كرێت سه‌ركه‌وتنی ئێمه ده‌رده‌خات. گه‌لی كورد زۆر دژواری و ناخۆشی بینیوه، به‌ڵام به‌رخودانی ساڵانی رابردوومان گه‌لی كورد ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌وه ده‌زانین، به وره‌یه‌ك و پاڵنه‌رێكی گه‌وره‌وه ئه‌م شه‌ره ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری بیركردنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رست بڕوخێنین و وشیاریه‌كی دیموكراتیك له بری ئه‌وه دابمه‌زرێنین. هه‌ر بۆیه هێرشه‌كانی دوژمن چه‌نده گه‌وره بن وه‌ڵامی ئێمه‌ش گه‌وره ده‌بێت".
به تایبه‌تی له به‌رخودانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌ترسن
ئارین ده‌مهات باسی یه‌كێتی كورد و عه‌ره‌بانی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه گه‌ریلاكانی كورد و عه‌ره‌ب ئێستا پێكه‌وه له چیاكانی كوردستان له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئارین ده‌مهات باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد به واتای سه‌ركه‌وتنی هه‌موو گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "كاتێك دوژمن كه به‌رخودان و قاره‌مانێتی ژنان ده‌بینێت، ده‌ترسێت. به تایبه‌تی له به‌رخودانی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌ترسێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌و به‌رخودانه ژنان ده‌گه‌نه ئامانجی خۆیان و ئازادی به‌ده‌ستده‌هێنن. هیوای گه‌وره‌مان هه‌یه، به سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا ئێمه ناهێڵین كه ده‌وڵه‌تی تورك خاكی كوردستان داگیر بكات. ئێمه هێڵی ئازادی ژن به سه‌ركه‌وتن تاجدار ده‌كه‌ین و ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین".
هـ . ب