گەلی بۆتان بۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن

لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی بۆتانەوە گەل بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ ببینن.

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی دوای دیدارەکەی ئەمڕۆی لە ئیمرالی، بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو دەکەنەوە. ڕاگەیاندنی بانگەوازییەکە کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارە لە هۆتێل ئەلیت وۆردی ئەستەنبوڵ بڵاو دەبێتەوە. لە زۆربەی شارەکان ئامادەکاری بۆ پەخش کردنی بانگەوازییەکە کراوە.

یەکێک لەو شارانە ئامەدە، لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد شاشەی گەورەی LED دانراوە بۆ ئەوەی بانگەوازییەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بڵاو بکرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا زۆربەی هاووڵاتیانی ناوچەی جزیری شرناخ بەرەو ئامەد بەڕێکەوتن.

یەکێک لە دایکانی ئاشتی بەناوی خەدیجە دورموش دەڵێت: چاویان لەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆیە دەچینە ئامەد. ئێمە دەمانەوێت ڕێبەایەتیمان بە ئازادیی لەنێوماندا بێت. ئێمە زۆر بە پەرۆشین، هیوادارین مزگێنی خۆشمان پێ بگات، ئێمە چاوەڕێی ئاشتی دەکەین."

هەروەها بەناوی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە کاتی قەدەغەکردنەکانی جزیردا گیانیان لەدەستداوە و کەسوکاری زیندانیان ڕایانگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییەکی مێژوویی دەدات بۆیە زۆر بە جۆش و خروشەوە پێشوازی لە بانگەوازییەکەی دەکەین.