گەلی عەفرین بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆبونەوە

گەلی عەفرین بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر چالاکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەکەکە گەورەترین بزووتنەوەیە کە خاوەنی جەماوەرێکی زۆرە.

ئەندامانی دەزگا و گەلی کانتۆنی عەفرین، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی بازارێی ناوچەی ئەهداسی کانتۆنی شەهبا لەبارەی هەنگاوی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەنراوێک بە زمانی کورد لەلایەن ئەمینە حەج عەبدۆ ئەندامی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی گەنج  و بە زمانی عەرەبیش لەلایەن مەنەل شێخۆ ئەندامی دەزگای خانەوادەی شەهیدان خوێندرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە پەکەکە دەڵێت کوردستان داگیرکراوە و دەرکەوتنی پەکەکە لەسەر رزگاری گەلی کورد بووە. لەمرۆدا لەلایەن هەموو کەسێکەوە بەباشی دەبینرێت کە بۆ ئەوەی دڵی داگیرکەران خۆش بکرێت، پەکەکەیان خستووەتە لیستەی تیرۆردا. ئەم دۆخە ناحاقیە دەبێتە هۆی ئەوەی دەولەتی تورک، دەوڵەتانی داگیرکەر هێرش بکەنە سەر کورد و لە رووی کەلتوری و جەستەیی قڕکردن بەردەوامی پێبدەن.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، پەکەکە لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رووی جەماوەرەوە گەورەترین بزووتنەوەیە، بەڵام دەوڵەتان بە ناوی تێکۆشانی دژی تیرۆر ناوی تیرۆر لە تەڤگەرەکەمان دەکەن کە لە هەموو لایەک زیاتر داوای دیموکراسی و پاراستنی ژینگە و ئازادی ژنان دەکات. ئەوەش وادەکات کە لەدژی ئازادیخوازی و یەکسانی وەک چەکێک بەکاربهێنن. نمونەی هەرە بەرچاویشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمەش وەک دەستپێشخەری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشداری لە هەنگاوی 'دادپەروەری بۆ کورد ' دەبین کە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەستپێکراوە. بە هەموو شێوەیەک چالاکی دیموکراتی لە هەموو گوند، شار و دەزگاکان بەردەوامی پێدەدەین. ئێمە جارێکی دیکە بانگ لە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەکەین کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن کە رێگری لەبەردەم ئاشتی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات."

ف.ق