گەنجان لە کەرکوک و هەلەبجە چالاکیان ئەنجامدا

تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی ڕێپیوانی ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە کەرکوک ستاندیان کردەوە و بڵاوکردوەیان بڵاوکردەوە، هەروەها لە هەلەبجەش پانکارت هەڵواسران.

چالاکی گەنجانی باشووری کوردستان لەدژی هەوڵە تێکدەرەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێرشە داگیرکاریەکانی سەر باشووری کوردستان بێوەستان بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەو چالاکیانەدا تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی لە ناو بازاری کەرکوک ستاندیکی ئاگادارکردنەوەیان دانا و لە سەرلەبەیانیەوە بروشور و بڵاوکراوەیان لەبارەی ڕێپیوانی ٢٠ی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە و داوایان لە گەنجان کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن و لەبەرانبەر رووداوەکان هەستیار بن.

لەلایەکی ترەوە ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە هەلەبجە پانکارتیان هەڵواسی.

ف.ق