گەنجانی باشوور بە دروشمی 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' چالاکیان ئەنجامدا

تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی لە رانیە و هەرێمی راپەرین پانکارتی ئاڵای پەکەکەیان لە زۆر شێن هەڵواسی کە لەسەریان 'پەکەکە گەلە و گەلیش لێرەیە' نووسرابوو.

لەبارەی قسەکانی بەرپرسانی پەدەکە کە دەڵێن، 'پەکەکە لە باشووری کوردستان مێوانە، پێویستە بچێتە دەرەوە، گەنجانی باشووری کوردستان ناڕەزایی دەردەبڕن و چالاکی ئەنجام دەدەن.

لەم چوارچێوەیەدا گەنجانی وڵاتپارێزی رانیە و هەرێمی راپەرین لە زۆر شوێنی شار پانکارتی ئالای پەکەکەیان هەڵواسی کە لە سەریان 'پەکەکە گەلە و گەلیش لێرەیە' نووسراون و ئاماژەیان بە وابەستەبوونی گەل و گەریلا کرد.

ف.ق