گەنجانی شێلادزێ: ئێمە بێدەنگ نابین
جڤاتی گەنجانی شێلادزێ ناوی ئەو کەس و بەرپرسانەی پەدەکە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵیان هەبووە لە سەرکوتکردنی گەنجان و زیندانیکردنیان و هەوڵەکانی میتی تورکیش دژی گەنجانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات.
جڤاتی گەنجانی شێلادزێ ناوی ئەو کەس و بەرپرسانەی پەدەکە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵیان هەبووە لە سەرکوتکردنی گەنجان و زیندانیکردنیان و هەوڵەکانی میتی تورکیش دژی گەنجانی ناوچەکە ئاشکرا دەکات.
جڤاتی گەنجانی هەرێمی شێلادزێ لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە بارەی دۆخی ناوچەکەیان و پیلانەکانی میتی تورک لە ناوچەکەیان هۆشداری دەدەن و دەڵێن لە ماوەی ڕابردوودا حزبی دەسەڵاتداری ناوچەکە بە هاوکاری میتی تورک و بەرپرسانی هەرێمی شێلادزێ و دەوروبەری بە چەندین شێواز هێرشیان لە سەر کۆمەڵگای ئێمە ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەکردووە هێرشی هەرە مەترسیدار هێرشی فرۆکەکان بوو کە بە تەنها گەنجانی دەکردە ئامانج و زیاتر لە ٤٠ شەهیدماندا کە هیچ کەسێک لەوانە خیانەتیان لە خاک و نەتەوەکەیان نەکردووە.
جڤاتی گەنجانی هەرێمی شێلادزێ باسیان لەوەشکردووە: ئاگاداری ئەوەین کە دەسەڵاتی باشووری کوردستان بە ڕێگەی بازرگان و بەرپرسانی هەرێمەکە بە ماددەی هۆشبەر و سیستەمی قومارخانە هێرشمان دەکاتە سەر و کە ئامانجیان لە ناوبردن و شکاندن و زیندانیکردن و کێشەی دەستکردە بۆ گەنجان و خیزانەکانیان.
ئاماژەیان بە بێکاری و بەڵێنە درۆکانی دۆزینەوەی هەلی کار لە کاتی هەڵبژاردنەکان و کاروباری سیاسی کردووە کە بەو هۆیەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی ناوچەکە ڕوویان لە دەرەوەی وڵات کردووە.
جڤاتی گەنجانی شێلادزێ ڕاشیانگەیاندووە، میتی تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ جاشەکانی باشوور گەنجانی هەرێمەکەیان لە ژێر ناوی یانەی وەرزش کردبوویە گروپ گروپ، ئەوانەشیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنا کە لە نێو ئەو گروپانەدا کچان و ژنانیش هەبوون کاریان بۆ میتی تورک دەکرد، ئێستاش گرژی و ئاڵۆزی لە سەر ئەو یانەیە هەیە کە بە پارەی کۆمەڵگای کوردستانی باشوور دروستکراوە.
گەنجانی شیلادزی ناوی ئەو هێز و کەسانەشیان هێناوە کە ڕۆڵیان هەیە لە سەرکوتکردنی گەنجانی ناوچەکە کە وەک ئەوان دەڵێن پێکهاتوون لە “
سوپای بارزان، بە سەرپەرشتی شێخ سەباح بارزانی،
لقی ١٨ی پەدکە بەرپرسەکەی عومەر ئۆرەی،
بەرپرسی فریاکەوتنی دهۆک کامێران نێروەیی، لەشکری ڕۆژ”.
ئەو گەنجانە وتوشیانە ئەو هێز و کەخانە کاری بەردەوام دەکەن بۆ بێدەنگکردن و زیندانیکردنی گەنجانی دەڤەرەکەمان و زانیاریمان هەیە کە هەندیک کەس زیندانیکراون لەلایەن ئەو کەسانەوە کە تەمەنیان لە ١٣ ساڵ تێپەری نەکردووە.
بەبیریشیان هێناوەتەوە کە بەردەوام خێزان و بنەماڵەی زیندانیان هەريشەیان لیدەکریت و ڕێگریان لێدەکەن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان و هەڵوێست دەربڕین لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
وتوشیانە کە بە هۆی ئەوەی دۆخی زیندانیان لە ژێر مەترسی مردندان کاربەدەستانی حکومەت و هەرێمەکە بەرپرسن، لەو کاتەشدا ئێمە وەک جڤاتی گەنجانی شیلادزی هەڵوێستی پراکتیکیمان دەبێت لەبەرامبەر ئەو زوڵمەی لەبەرامبەر کەسوکاری بێتاوانی ئێمە دەکرێت.
ف.ق