گەنجانی شەنگال بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی شەنگال بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا کە هێزەکانی عێراق ئاستەنگیان دروست کرد، پەیامی تێکۆشان بڵاوکرایەوە.
گەنجانی شەنگال بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا کە هێزەکانی عێراق ئاستەنگیان دروست کرد، پەیامی تێکۆشان بڵاوکرایەوە.
ڕێپێوانەکەی رۆژی یەکشەممە لەلایەن گەنجانی شەنگالی سەر بە یەکێتی گەنجانی ئێزدی و ژنانی گەنجی ئێزید ئەنجامدرا.
لە ڕێپێوانەکەدا بەهۆی ٢٣مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، نیشانەکانی دەزگاکانی شەنگال و پۆستەرانی ڕێبەر ئۆجالان بەرکرانەوە.
سوپای عێراق ڕێگری و فشاری لەسەر گەنجان دروست کرد. لەگەڵ ئەوەشدا گەنجان تاوەکو رێگەی دوهۆلا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
سوپای عێراق هێزی زیاتری نارد، بەڵام گەنجان هەر بەردەوامیان بە ڕێپێوانەکەدا.
گەنجان بە کاروانێکی ئۆتۆمبێڵ لە دوهلا و دوگرێ گەڕان، لە بەردەم ئەنجومەنی گەلی دوگرێ و بە چالاکیەک کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.
ف.ق