گەنجانی شەنگال بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد
لە شەنگال گەنجانی ئێزدی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، داوای فراوانکردنی تێکۆشانیانکرد.
لە شەنگال گەنجانی ئێزدی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، داوای فراوانکردنی تێکۆشانیانکرد.
ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شەنگالەوە بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدی (یەجە) و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی (یەژەجە) بە بەشداری سەدان کەس لە بەردەم قوتابخانەی ناوەندی شار دەستیپێکرد و دروششمەکانی، “بێ سەرۆک ژیان نابێت” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” دەوترانەوە و دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە، گەیشتە سەر ڕێگای مام زەکی لەسەر ناوی یەجە و یەژەجە، ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئۆجالان ئیدانە کرا و ڕایگەیەندرا: “لە سەرەتادا ئێمە هێرش بۆسەر کەسی ڕێبەر ئاپۆ کە لە لایەن فاشیستەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر گەلی ئازادیخوازی کورد بەڕێوەدەچێت شەرمەزار دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی بژین”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک بە ڕێگای جیاواز هێرشەکانی خۆی زیاتر دەکات و هەموو ڕێگاکان بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ تاقی دەکاتەوە، لە دوایین جاریشدا هێرشی کردە سەر ئەو ماڵەی کۆبانێ کە ڕێبەر ئاپۆی لێ مابوەوە ئەمە بەشێکە لە هێرشە دڕندانەکانی هەرچەندە هێرشەکانی سەختتر دەکات، بەڵام ئامانجەکانی خۆی ناپێکێت.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ پاراستنی خۆیان و کێشەکانی خۆیان ئەرکی گەورەی بە ژنان و گەنجان بەخشیوە، ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی تا کۆتایی لەسەر ئەم ئەرکە بەردەوام دەبین، هیچ شۆڕشێک بەبێ جەستە بوونی نییە و ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی بۆ هەموو شتێک ئامادەین سەرەڕای هەموو هەڕەشە و هێرشەکانی سەر شەنگال، ئێمە تا کۆتایی خاوەنداریی لە ڕێبەری خۆمان دەکەین، ئێمە لە کۆتاییدا داوای فراوانکردنی تێکۆشان دەکەین.
ف.ق