گۆران شاهۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار - KODAR) بەبۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فوارت (ANF) دوا.
گۆران شاهۆ ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"بێگومان گەلی کورد بە درێژایی مێژوو نرخ و قوربانیی گەورەیان داوە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەیری مێژووی خەباتی گەلی کورد دەکات و لێی ورد دەبێتەوە، دەبینین یەکێک لەهۆکار و فاکتەرە سەرەکییانە، کە سەرەڕای هەموو خەبات و قوربانیدانەکانی، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەتەواوی بە ئامانجەکەی خۆی بگات، نەبوونی رێبەرایەتییەکی راست ورێبەرایەتییەک بووە، کە بتوانێت پێشەنگایەتیی راست بۆ گەیشتن بە بە رێگایەکی راست نیشان بدات، چونکە ئەگەر کۆمەڵگایەک رێبەرایەتییەکی ئازادی نەبێت، ئەوە بە مانای ئەوەیە، کە خاوەنی فیکرێکی سەربەخۆ، خاوەنی بیردۆزی و فەلسەفەیەکی تایبەت بە خۆی نییە.
بابەتی رێبەرایەتی تەنها بابەتێکی شەخسی و کەسی نییە، واتە ئێمە تەنها باسی کەسێک و کەسایەتییەک ناکەین. ئێمە باس لە سیستمێکی بیرکردنەوە، بیردۆزی و شێوازێک لە ژیان دەکەین. ئەگەر ئەمڕۆ سەیر بکەین، گەلی کورد لەبەر ئەوەی لە قوڵایی مێژوودا بە تایبەتی قۆناغی بونیاتنانی دەوڵەتدا هەموو کات بە بیردۆزی و فیکر و فەلسەفە، یان پێناسەى کەسانێک لە داگیرکەران ژیاوە. یان پێناسەی ئەوروپا، یان پێناسەی دەوڵەتە دەسەڵاتدارە داگیرکەرەکانی سەر کوردستانی بەسەردا سەپێنراوە و بەپێی ئەوانە ژیاوە. هەمیشە تێکۆشانە پڕ لە رەنج و قوربانیدانەکەی دەستی بەسەردا گیراوە و زەوتکراوە. بە شێوەیەک لە شێوەکان کەوتووەتە ژێر خزمەتی دەرەوەی خۆی، بۆیە ئێمە سەیری ئەوە دەکەین، کە بونیاتنانی کەسایەتیەکی وەک رێبەرایەتییەکی ئازاد، کە بیردۆزی، سیستمێکی بیرکردنەوە و شێوازی ژیان و سیستمێکی بەهاکان بۆ کۆمەڵگایەک نوێنەرایەتی بکات، پێویستییەکی سەرەکییە بۆ گەلی کورد.
دەبینین دەرکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەم چوارچێوەیەدا و تێکۆشانی بۆ بنیاتنانی چەمک و پێناسەی نوێی مرۆڤی کورد و گەلی کورد لە دادپەروەری، ئازادی، دیموکراسی و سیاسەت، هەموو ئەوانە وەک پێویستییەکی سەرەکین بۆ گەیشتن بە ئازادیی تاک و گەلی کورد. ئەمڕۆ ئەو پێناسەیە بابەتێکە، کە تەنها بە گەلی کوردەوە سنووردار نییە، ئەو پێناسەیە توانیویەتی بگاتە ئاستێک، کە نەک تەنها پێناسەیەکی ناوچەیی، بەڵکو تا ڕادەیەکیش شوناس و پێناسەیەکی جیهانی بگەیەنێت.
ئەگەر ئەمڕۆ دەببینین گەلانی تری غەیرە کورد لە وڵاتانی جیاوازدا خاوەنداری و پشتیوانی لە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئازادی دەکەن، ئەوە دەریدەخات، کە ئەو چەمک و پێناسانە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ئازادی پێویستن و دەتوانێت سنوورەکانی کوردستان تێپەڕێنێت و ئاستێکی جیهانی بەدەست بهێنێت. ئەوە تەنها بە ئێمە دروست ناکرێت، ڕەنگە لە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی بیردۆزی و فیکریی و سیاسیی و هزریی گەورەوە بەدی دێت.
ئه‌مڕۆ گه‌ر له كوردستان ده‌بینین مرۆڤی كورد گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی باوه‌ڕبه‌خۆبوون، ئاستێك كه خزمه‌ت به بێگانه نه‌كات، واته ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه مرۆڤی كورد چیتر چۆك بۆ ئه‌و چاره‌نووسه دانادات، كه تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ له شێوه‌ی میتۆلۆژیا، ئیلاهیات، به شێوه‌ی ئایین، ته‌ریقه‌تگه‌ری و به هه‌موو شێوه‌كان به‌سه‌ر مرۆڤی كورددا سه‌پێنراوه و ئێستاش له رێگه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه ئه‌وروپیه‌كانه‌وه به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ده‌سه‌پێنرێت. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێبوونێك بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌یه و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانیه ئه‌مڕۆ تائاستێكی گه‌وره ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه تێكشكێنراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خاوه‌نی هزرێكی ئازاد بێت چاوه‌ڕێی ده‌ره‌وه نابێت، چاوی له‌وه نییه كه‌سانی تر خاوه‌نداری لێ بكه‌ن. ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌وه كه‌سایه‌تیه‌كی به‌و جۆره بونیاتنراوه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاره‌نوسه‌ی بۆی دیاریكراوه، ده‌توانێت بوه‌ستێته‌وه و تێكۆشانی خۆی له پێناو ئازادی و گه‌یشتن به ناسنامه‌یه‌كی ئازاد رۆژ له دوای رۆژ گه‌ورتر و به جیهانی تر ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌و گوشاراه‌ی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد ده‌كرێن هه‌موو ئاماژه به‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن كه ئیتر مرۆڤی كورد نابێته ده‌ستكه‌لا و ئامراز، مرۆڤی كورد توانیویه‌تی خۆی له دۆخی كه‌رسته‌بوون ده‌رباز بكات، خۆی له ئامراز و كه‌رسته‌بوونی ده‌ستی بێگانه و بوونی به كۆڵۆنیه‌ك بۆ بێگانه و بیانیه‌كان، هه‌روه‌ها خۆی له دۆخێك كه بكه‌وێت خزمه‌ت كه‌سانێك له ده‌ره‌وه رزگا كردووه.
له‌به‌ر ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ر گه‌لی كورد، تێكۆشانی ئازادی و رێبه‌ری گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه له‌و چوارچێوه‌دا ده‌یانه‌وێت جارێكی تر كورد بۆ ئاستی ئامراز و كه‌رسته‌یه‌ك دابه‌زێنن و بۆ ئامانجه سیاسیه‌كانی خۆیان و نیازه داگیركارییه‌كانیان به‌كاری بهێنن. به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و تێكۆشان و خه‌باته رۆشنبیری، فه‌لسه‌فی و هزریه‌ی كه رێبه‌ری گه‌لی كورد و تێكۆشان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ی بردووه، ئه‌و بابه‌ته تێپه‌ڕێنراوه و كوردێك ساز كراوه كه بڕوای به خۆیه‌تی، هه‌ست به ئازادی ده‌كات، هه‌بوونی كه‌سایه‌تی هه‌ست پێده‌كات ده‌یه‌وێت نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكوو له هه‌موو جیهاندا خاوه‌نی كارگه‌ری بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌موومان وه‌ك مرۆڤی كورد و شۆڕشگێڕ كه بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری تێده‌كۆشین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به ئازادی، دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌یه، پێویسته ئه‌مڕۆ له هه‌موو هێز و توانای خۆیانه‌وه خاوه‌نداری له رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن و خاوه‌نداری له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ناسنامه‌ی ئازادی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. له‌م واتایه‌دا رێبه‌رایه‌تی ئازاد به واتای ناسنامه‌ی ئازاده. ئێمه له‌سه‌ره‌تاشدا باسمان كرد كه مه‌به‌ست ته‌نیا كه‌س یان كه‌سایه‌تیه‌ك نییه. به‌ڵكو لێره‌دا مه‌به‌ست سیستم و بیر و هزرێكه كه له كه‌سێكدا وێنا ده‌كرێت و ده‌بێت به هێما. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌توانێت بۆ ئازادی گشتیی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار به‌شه‌كانی كوردستان ببێته هه‌نگاوێك و ئه‌مڕۆ پێویستیه‌كه كه به هه‌موو هێزمانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تێكۆشانی ئازادی به گوڕتر بكه‌ین و جارێكی تر داوا له هه‌موو رۆشنبیر، كه‌سایه‌تی، هونه‌رمه‌ند و ئه‌وانه‌ی په‌رۆشی ئه‌و ئازادی و یه‌كسانیه‌ن به‌شداری كه‌مپینی ئازادی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ ببن و به‌شداری له تێكۆشانی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆدا بكه‌ن و بیكه‌ن به خه‌باتی سه‌ره‌كی خۆیان. به‌و جۆره‌ش خاوه‌نداری له كه‌سایه‌تی و ئازادی خۆیان بكه‌ن".
ژ. ت / هـ . ب