گەریلا لە زاپ لە داگیرکەرانی دا و ١٠ داگیرکەر سزادران

لە چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بەلانیکەمەوە ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و گەریلا دەستی بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنیی داگیرکەرانیشدا گرتووە.

سەرچاوەکانی گەریلا رایانگەیاند، لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی زاپ شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای تورکی داگیرکەر ڕوویداوە.

ڕاگەیەندراوە، بەلایەنی کەمەوە ١٠ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و دەست بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی داگیرکەرانیشدا گیراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەشێک لە تەرمی سەربازەکان لەو ناوچەیدا لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادان.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕەکە تا ئێستا بەردەوامە.

ژ.ت