گەریلا نوودا: بە ڕێباز و تاکتیکی نوێ ئێمە لەم شەڕەدا سەردەکەوین

نوودا زاگرۆس گەریلای یەژاستار کە بەشدارە لە هەنگاوی جەنگی خابووە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی مەتینا و زاگرۆس، بەڵام بەرخۆدانی گەریلا رێگە لە داگیرکەری دەگرێت.

نوودا زاگرۆس گەریلای یەژاستار جێگەی خۆی لەناو هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابووردا گرتووە و باسی بەرخۆدان و رۆحی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا دەکات لە هەنگاوەکانی شۆڕشگیری جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسدا.

'بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی شەڕ دەکەن'

گەریلا زاگرۆس باسی ئەوەی کرد کە بە رۆحی سەردەم شەڕی هەبوونی گەلی کورد بەردەوامە و وتی، "بەرلەوەی دەست بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری بکرێت، ئێمە و هەموو هاڕێیان لە ئاستێکی بەرزدا ئامادەبوون. ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەردەوامە. هاوڕییان هەمووان لە سەنگەرەکانی شەڕدا بە هێز و مۆڕاڵیکی گەورەوە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن. کاتێک مرۆڤ باسی جەنگی خابوور دەکات، بە تایبەتی بەرخۆدانی هاوڕێکانمان لە گردی زەندوورا، مرۆڤ پڕ دەبێت لە جۆش و خڕۆشێکی گەورە.

'گەریلا تەکنیکی دووژمن تێکدەشکێنێت'

زاگرۆس ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و ئەوەی خستەڕوو: "سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی مەتینا و زاگرۆس. گەریلا بە شێوەیە خوڵقێنەر، تەکنیکی دوژمن تێکدەشکێنێت. لەبەرئەوەی گەریلا بە رۆحی سەردەم دەجووڵێتەوە. لە رووی کامۆفلاژ، رێبازی شەڕ و ناسینی ناوچەکانەوە، دەستپێشخەری لە دەستی گەریلادایە. گەریلا هەم لە شەڕی تونێلەکاندا، هەم لە ژێر زەوی و سەر زەوی رێبازی دەوڵەمەند بەکار دەهێنێت.

'بە شێواز و تاکتیکی نوێ سەردەکەوین'

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری ئێمە لە زمان و هەبوونی خۆمان دوور بخاتەوە. گەریلا بەپێی رۆحی سەردەم و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەجووڵێتەوە، لەبەرئەوەش، داگیرکەری بە ئاسانی ناتوانێت لە هەریمەکە بمێنێتەوە. ئەم بەرخۆدانە لە چوارچێوەی جەنگی خابووردا و هەڵۆکانی زاگرۆسدا رێگە بە داگیرکەران نادات. داگیرکەری تێکدەشکێنین. بە شێوازی گەریلایەتی، بە رۆحی ئاپۆیی و تاکتیکی نوێ ئێمە داگیرکەران لە جەنگی خابووردا لەناو دەبەین. سەرکەوتن بەشی گەلی کوردە."

ف.ق