گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی دەربەندی قاچێی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی چالاکی گەریلاکانی لە رۆژی ٢٩ی تەمووزدا لە دەربەندی قاچێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە کە تێیدا ٤ سەربازی تورک کوژرابوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکیەکەوە ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاوکردەوە:

" لە هەرێمی کاتۆ ژێرکای ناچەی ئلکێ-ی شڕناخ، یەکینەیەکی دوژمن کە ماوەیەک لە دەربەندی قاچێ خەریکی جمووجووڵ بوو، خرانە ژێرچاودێری هێزەکانمانەوە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی مەدیا ماوا و رزگار گەڤەردا کە لە هەرێمەکە بەردەوام دەکات، گەریلاکانی ئێمە لە رۆژی ٢٩ی تەمووز لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا لە رێگەی چالاکی تەقاندنەوە یەکینەکەی دوژمنیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٤سەربازی سوپای تورک کوژرا و سەربازێکی تریش برینداربوو."

ک-ش