گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ٨ سەرباز سزادراون
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە کە لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی جۆری کرپی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیدا ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون.
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە کە لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی جۆری کرپی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیدا ٨ سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە ٦ی ئابی ٢٠٢١دا چالاکیەکە ئەنجامداوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەریمی هەڤەڕ:
٦ی ئاب کاتژمێر ١٠:٣٠، دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی داگیرکەران لە ناوچەی شەمزینانەوە بەرەو بارەگای گەمانێ دەچوون و لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێریەوە، ئۆتۆمبێڵێکی جۆری کرپی تەقێنرایەوە و لە چالاکیەکەدا ٨ داگیرکەر سزادران.
چالاکیەکە بە بۆنەی سڵاوکردنی هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەنجامدراوە."
ف.ق