گەریلاک کە خۆی بە رێگای راستی سپارد؛ سارا سەرحەد

گەریلا سارا هیوای ئازادکردنی گەلی کورد بە تایبەتی رێبەری گەلی کورد لە دڵ و مێشکی خۆیدا گەورە کرد. بەو ئامانجەوە لە سەخترین هەلومەرجەکاندا ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بە ئەنجام دەگەیاند.

گەریلا سارا سەرحەد (دەلیلا یڵدز) ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەى ئەردیش لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان لە دایکبووە. لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. لە رێگەى بنەماڵەکەیەوە تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی لە نزیکەوە ناسی. هەر لە منداڵییەوە بە کولتور و رۆشنبیریی حیزب ئاشنا دەبێت و پێی گەورە دەکرێت. دوای ئەوەى بە ئەندازەی پێویست لە هەموو شتەکان تێدەگات لە ساڵی ٢٠١٤دا روو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات و بەشداری ریزەکانی گەریلای پەکەکە دەبێت. لە حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە جۆلەمێرگ لەگەڵ ٤ هەڤاڵیدا تا دوا هەناسە و دوا فیشکەیان لە دژی دوژمن بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

گەریلا سارا بە تێگەیشتنی ژیانی ئازاد دەستی لە خوێندن هەڵگرت و بڕیاریدا بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی بێت. بۆیە بە ئیدعا و بڕیاری گەورەوە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە هەرێمی سەرحەد بەشداری ناو ریزەکانی بزووتنەوەى پەکەکە بوو. گەریلا سارا لەبارەی ژیان لە ناو پەکەکە و هاوڕێیەتیی لە تێکۆشاندا دەڵێت، "هەڤاڵان و ژیانیان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. ئەوە بۆ بەشداربوونی من بووە بناغەیەکی بەهێز. بە تایبەتی ئیدعای من ئەوە بوو، کە ببم بە درێژەپێدەری رێگای هاوڕێیانی شەهید و تێکۆشانەکەیان گەشتر و بەرزتر بکەم".

گەریلا سارا لە بەردەوامیی وتەکانیدا دەڵێت، "جیاوازیی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ بزووتنەوەکانی تر ئەوەیە، کە مرۆڤ بە هەموو شێوەیەک بەهێز دەکات، لە رووی زانستی و مرۆڤبوونەوە پێشیدەخات. مرۆڤ بەو جوانییەوە دەژی، بۆیە دڵسۆزیی مرۆڤەکان بۆ ئەو ژیانە زیاتر دەبێت. من هەوڵم دا لە ئاستی زانستی و قوڵبوونەوەی بیردۆزیدا بەشداری ئەم بزووتنەوەیە بم. بۆ ئەوەى بتوانم زیاتر بۆ گەلەکەم ببمە وەڵام".

گەریلا سارا هیوای خۆی بۆ ئازادیی گەلی کورد و بە تایبەتی رێبەری گەلی کورد لە دڵ و مێشکی خۆیدا گەورە کردبوو. بەو ئامانجەوە لە ناو قورسترین هەلومەرجەکاندا ئەرک و بەرپرسیارییەکانی بە جێدەهێنا. لە هەمان کاتدا بە گەرمایی دڵی خۆی، جێی خۆی لە دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردبووە و بوو بووە کەسێکی خۆشەویست.

بە تایبەتی گەریلا سارا گۆڕەپانی ئازاد، یانی چیاکانی کوردستاندا بە بەهەشت ناو دەبات. گەریلا ساراش لەو بەهەشتەدا وەک گوڵێک لە دڵی کوردستاندا خۆی شین و گەش کردبوو.

گەریلا سارا سەرحەد پەیوەستبوونی بە هەڤاڵانی شەهید بە تایبەتی چالاکیی سەما یوجە و زەینەب کناجی بەمشێوەیە باس دەکات، "چالاکییە فیداییەکان، بە تایبەتی چالاکییەکانی ئەو دوو هەڤاڵە کاریگەریی زۆر لەسەر مرۆڤەکان دروستکرد. لە رۆح و ورە و ئیرادەی هەڤاڵ سەما و زیلان دا، هەستککردن بەوەی، کە داهاتوو و ژیان هەیە دەبینرێت. ئەوان لە ئەنجامی بەهێزترین و قوڵترین تێگەیشتندا بەو ئاستە گەیشتن. سەرباری ئەوەى هەڤاڵ زیلان نوێ بوو و سەختیی لە رووی جەستییەوە دەێکێشا، بەڵام تێگەیشتنی بۆ هەموو ئاستەکان هەبوو و بەهەموو هێزی خۆییەوە بەشدار دەبوو. مرۆڤ بە لێکدانەوەى چالاکییەکەى دەتوانێت تێکۆشانەکەى بەهێزتر بکات. لە راستیدا تاوەکو دەڕوات زیاتر ناسنامەى ژنی بەهێز و خاوەن ئیرادە دەردەکەوێت و دروست دەبێت. کاتێک مرۆڤ کەسایەتیی هاوڕێ زیلان شیکار دەکات، ئەو ئیرادەبوونەى ئەو، شێواز و پێوانی ژیان، کە بۆ خۆی بە بنەمای دەگرێت، بە راستی مرۆڤ سوودی لێوەردەگرێت و پێی کاریگەر دەبێت".

هاوکات گەریلا سارا بۆ چالاکییەکەى سەما یوجە دەڵێت، "رۆح و ورە و ئیرادەی هەڤاڵ سەما ورەیەکی فیداییانەیە. بە تەواوی تاوەکو دوا هەناسە خۆی لەگەڵ ژیانی رێبەرایەتیدا کرد بە یەک. هاوڕێ سەما بە بیردۆزیی رێبەرایەتی ژیا. ئەوەتا رێبەرایەتی بە هاوشێوەی خۆر دەناسێنێت. بۆ هەبوونی گەلی خۆی بە تایبەتی بۆ هەبوونی ژنان، ئەوهێرشانەى کە لەسەریان ئەنجام دەدرێن و لە بەرامبەر هەموو ئەوانەدا بە هەموو هێزی خۆیەوە لە بەرامبەر دوژمن بەرەنگاریی کرد و خۆبەدەستەوەدانی قبوڵ نەکرد. لە بیردۆزییەکەیدا خۆبەدەستەوەدان نییە. دەکرێت ئەو پردەی کە لە نێواىن ٨ی ئادار تاوەکو ٢١ی ئادار، سەرنج دەخاتە سەر هێرشەکانی دژ بە ژنان، بۆیە پێویستی بە بەرزکردنەوەى ئاستی تێکۆشان دەبینێت. بە تایبەتی ژنێک کە بۆ رزگارکردنی زایەندی کار دەکات، تێدەکۆشێت و بەرەو پێشدەڕوات. هەڤاڵ سەما بە شێوەیەکی زۆر روون ئەوانەى خستووەتەڕوو. منیش وەک شەڕڤانێکی رێگاکەى ئەوان، هەموو هەوڵی خۆم دەدەم تێکۆشان بەهێزتر و بڵندتر و گەشاوەتر بکەم".

ژ.ت