گەریلاکان بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدانی زەندورا کلیپێکیان ئامادە کرد

بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا چەندین ڕۆژ لە زەندورا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانیان کرد، کلیپێک ئامادە کرا.

بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا چەندین ڕۆژ لە زەندورا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدانیان کرد، کلیپێک ئامادە کرا.

گۆرانیی کلیپەکە لەلایەن گەریلا ژنەکانەوە دەوترێت و لە گەریلا تیڤی-یەوە بڵاوکرایەوە.

کلیپەکە پێشکەشی ئەو گەریلایانە کراوە، کە لە رۆژانی ١٠ و ١١ و ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دا لە زەندورا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون.

هەپەگە پێشتر لە راگەیاندراوێکیدا سەبارەت بەو گەریلایانە، کە لەو بەرخۆدانەدا شەهید ببوون ڕایگەیاندبوو: "ڕێبەر زانا یەکێک لە فەرماندەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی جەنگی خابوور لە ناوچەی مەتینا و هەژار جان لە فەرماندە فیداییەکانی بەرخۆدانی زەندورا و هاوڕێکانیان بە ناوەکانی تێکۆشەر، باهۆز، بۆتان و نومان قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون. لە سایەی هەوڵ و تێکۆشان و قوربانیدانی ئەو هاوڕێیانەدا، هاوڕێیانی تری قارەمانی بەرخۆدانی زەندورا، بە سەرکەوتوویی گەیشتنەوە لای هاوڕێکانی تریان".

ژ.ت