لە تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی مێژووی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامە. سوپایی داگیرکەری تورک کە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شکستی هێناوە، بۆیە لە سەر تونێلەکانی گەریلا چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو بە کاردەهێنێت. لە دەرنجامی ئەو هێرشە کیمیاویانەشدا چوار گەریلا شەهیدبوون.
گەریلا شاهین ئارمانج و ڕۆژدا زاگرۆس کە لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ بەشداری بەرخۆدانی مێژووی بوون و بە شێوەیەکی دانەبڕاو بە چەندین مانگ تێکۆشان، لەو گەریلایانەن کە چەکی کیمیاوی و تەقەمەنی قەدەغەکراو کاریگەری هەبووە لە سەرییان.
گەریلاکان باسییان لە تاوانەکانی جەنگی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە کیمیاوییەکانی دەوڵەتی تورک کرد کە بە چاوی خۆیان بینیوویانە.
ڕۆژدا زاگرۆس: لە تونێلەکانی شەڕی گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێدا هەڤاڵانی تێدابوو، کە لە گۆڕەپانی جیاوازی دیکەوە هاتبوون. هەندێک لەو هەڤاڵانە خاوەنی ئەزموون بوون، هەندێکیشیان ئەزموونیان نەبوو، وە هەندێکیشییان هەندێکیشیان بەشداری هیچ ئۆپراسیۆنێکیان نەکردبوو. دووژمن تا ماوەیەک نەیتوانی نزیکی تونێلەکان ببێتەوە. لە سەرەتادا بۆردوومانی دەوورووبەری تونێلەکانی کرد. پاشان بە گازێک هێرشی دەکرد کە چاو و لوتی مرۆڤی دەسوتاندەوە و بۆنەکەی کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروستەکرد، زانیمان ئەوە گازی کیمیاوییە. بێ ڕەنگ و بێ بۆن بوو. مرۆڤی پەرێشان دەکرد، هەتا سێ وچوار رۆژێک ژانەسەری دروستەکرد. جۆرە مادەیەکی کیمیایی بوو لە تۆزی سپی دەچوو. دوای ئەوەی چەکە کیمیاوییەکان بەکارهێنرا، کاریگەری لەسەرمان دروستەکرد بە جۆرێک کە هەوڵی هەنگاونانمان دەنا قاچەکانمان دەتەزین، زۆریش پەرێشانی دەکردین.
لە بەرامبەر گازی کیمیاویدا ڕێوشوێنی خۆمان دەگریینە بەر. ماسک بەکاردەهێنین. خاولییەک یان پارچەیەک قوماشمان دەخستە سەر ماسکەکە. ئەمە سودی هەبوو بۆمان. هەندێک لەو گازانەی بەکاردەهێنران بۆنی شاپمۆیی کچانەی لێدەهات، هەنێکییان بۆنی سێو، هەندێکیشییان بۆنی نەبوو بەڵام کاریگەری زۆری درووستەکرد. چاو و لوتی دەسووتاندەوە، هەناسەی مرۆڤی تەنگ دەکرد، ڕاستەخۆ مرۆڤ توشی دڵتێکەڵبوون دەبوو. دووژمن وێڕای ئەو هەموو هێرشەی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، نەیتوانی کاریگەری درووستبکات. دوژمنیش ئەمەی دەبینی، ڕۆژ بە ڕۆژ لە دەمی تونێلەکە نزیک دەبووەوە، هەوڵیان دەدا کاریگەرییان هەبێت. هەندێک کاتی دیاریکراو هەبوو. نزیکەی دوو مانگ لە نێوان کاتژمێری ١١:٣٠ و ١٦:٣٠ خولەکدا بە تەقەمەنی بۆردوومانی دەمی تونیلەکەی دەکرد. هەندێک جار بانگییان لێ دەکردین دەیانگووت، 'وەرنە دەرەوە خۆتان بەن بەدەستەوە، خواردنی گەرمتان پێدەین'. هەڤاڵانیش بە بۆمب وەڵامی دووژمنیان دەدایەوە. فەرماندەکەیان دەیگووت، 'گەر خۆبەدەستەوە نەدەن ئەوا چەکی ناوەکی بەکاردەهێنین' بەم قسانە هەڕەشەی دەکرد.
دوژمن سیاسەتی شەڕی تایبەتی بەکاردەهێنا بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەڤاڵان نەبوو. کەس گوێی بەم قسانە دەدا. دواتر دووژمن چەکی ناوەکی بەکارهێنا. لە ١٨ی تشرینی یەکەم هێرشێکی گەورەی کرد و چەکی کیمیاوی بەکارهێنا، دوای خولەکە ناوەوەی تونێلەکان پڕبوو لە دووکەڵ. دووکەڵێک کەر ڕەنگی کرێمی هەبوو. هیچ بۆنێکی نەبوو. من یەکسەر لە هۆشخۆم چووم. دوای ٧ کاتژمێر بە هۆش هاتمەوە. هەموو جەستەم سڕببوو. تەنها دەمتوانی چاوەکانم بجوڵێنەمەوە. هاوڕێیانم نەدەناسییەوە. کاتێک ویستم هەستمەوە دڵم تێكەڵ بوو و ڕشامەوە. ماوەی چارەکێک لە هۆش چوومەوە. ئازارێکی زۆرم هەبوو. جارێکی دیکە دووژمن دەیگوت، 'خۆتان بەدەستەوەبەن، هیچ جێگەیەک نیە بۆی بچن'. وێڕای ئەوەی هەڤاڵان پەرێشان بوون، بەڵام بە بۆمب وەڵامی ئەو بانگکردنانەیان دەدایەوە. هەڤاڵان پێش ئەوەی شەهید بن، مینیان لە پێش دەرگای تونێلەکە دەچاند، هەرکاتێک دوژمن هێرشی بکردایە ئێمەیش مینەکانمان دەتەقاندەوە. تەقاندنەوەی مینەکان کاریگەری لە ١٢ سەربازی داگیرکەر کرد.
ئامانجمان ئەوەبوو کە لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵە شەهیدبووەکانمان تێبکۆشین، لەم ڕووەشەوە گوێمان بە هیچ ئاستەنگیەک نەدەدا. جگە لە تێکۆشان و تۆڵەکردنەوە هیچ جۆرە ژیانێکی تر قبوڵناکەین.
ئارمانج شاهین: دووژمن لە تەمووزی ٣٠٢٣دا لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا هێرشی دەستپێکرد. لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا چەندین چالاکی ئەنجامدرا. لە بەر ئەوەی ئێمە لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەبووین، چالاکی کاریگەرمان دەکرد. مانگی تەمووزبوو، کەش و هەوا گەرمیکردبوو، فرۆکەی کەشفرکردن بە ئاسماندا دەجوڵایەوە. کاتێک دووژمن هێرشەکانی دەکرد، ئێمەیش بە چەکی قورس چالاکیمان دەکرد. لەو چالاکیانەدا دووژمنی کوژراوی زۆری لێدەکەوتەوە. مۆراڵ و وزەمان بەرزبوو. ماوەی دوو سێ مانگێک دووژمن نەیدەوێرا نزیکی تونێلەکان بێتەوە. چالاکیە سابۆتاژەکانمان وایدەکرد دووژمن نەتوانێ نزیک بێتەوە.
دووژمن دوای ئەوەی لە دەمی تونێلەکان دڵنیابووەوە دەستی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی کرد. ئەو گازەی بەکاری دەهێنا ڕەنگی سور بوو؛ لوت و چاوی دەسوتاندەوە. نەمان دەتوانی چاومان بکەینەوە. ماسکمان هەبوو، تەنها بەو ماسکانە دەماتوانی پارێزگاری لە خۆمان بکەین. گازێکی ڕەنگ سپی بەکاردەهێنا؛ قوڕگی مرۆڤی دەسوتاندەوە، بەزرۆ هەناسەمان هەڵدەمژی.
دووژمن گازێکی کیمیاوی دیکەی بەکاردەهێنا کە لەسەرەتادا کاریگەری نەبوو، بەڵام دواتر تا ڕادەی خنکان کاریگەری درووستەکرد. گازێکی زۆر بە کاریگەر بوو. کاتێک دەجوڵایتەوە توشی سەرێشە دەبووی. ئەو گازە بۆ ماوەی سێ کاتژمێرێک کاریگەری هەبوو، بە جۆرێک لەو ماوەیەدا بۆی هەبوو شەهید بکەوی.